سووده‌كانی‌ شووتی‌ و زانیاری نوێ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
یەک شەممە, 19 ئایار 2013 06:05

شووتی‌ به‌ یه‌كێك له‌ میوه‌ هاوینه‌ییه‌كان داده‌نرێت كه‌ له‌ كاتی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رمادا حه‌ز به‌ خواردنی‌ ده‌كرێت، به‌هۆی‌ ئه‌وی‌ رێژه‌یه‌كی‌ زۆر له‌ كانزا و ڤیتامینه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانی‌ تێدایه‌ وه‌كو ڤیتامینه‌كانی‌: A ,B, C و پۆتاسیۆم و ترشی‌ فولیك، ئه‌م میوه‌ هاوینه‌یه‌ كێشی‌ له‌ش داده‌به‌زێنێـت و چاره‌سه‌ری‌ قه‌بزی‌ ده‌كات.

جگه‌ له‌وانه‌ش شووتی‌ ئه‌م سودانه‌ی‌ هه‌یه‌:

1.پاراستنی‌ پێستی‌ مرۆڤ له‌ پیربوون: خواردنی‌ شووتی‌ ده‌بێته‌هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ زیانه‌كانی‌ تیشكی‌ خۆر له‌سه‌ر پێست به‌ رێژه‌ی‌ 40%.

2.چاره‌سه‌ری‌ نه‌خه‌وتن و یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ خه‌و: خواردنی‌ چه‌ند قاشێك له‌ شووتی‌ له‌ دوای‌ نانی‌ ئێواره‌وه‌، یارمه‌تی‌ مرۆڤ ده‌دات خه‌وێكی‌ خۆشی‌ لێبكه‌وێت.

3.چاره‌سه‌ری‌ قه‌بزی‌ ده‌كات: شووتی‌ زۆر زوو له‌ گه‌ده‌دا ده‌توێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ هۆی‌ پاراستنی‌ ده‌زگای‌ هه‌رس و مرۆڤ له‌شێرپه‌نجه‌ی‌ قۆلۆن به‌ دوور ده‌گرێت.

4.فشاری‌ خوێن داده‌به‌زێنێت: پسپۆرانی‌ بواری‌ خوارده‌مه‌نی‌ ئامۆژگاری‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، له‌ كاتی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ فشاری‌ خوێندا شووتی‌ بخۆن، چونكه‌ پۆتاسیۆمی‌ تێدایه‌ و یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ هاوسه‌نگكردنی‌ فشاری‌ خوێن.

5.به‌سووده‌ بۆ نه‌خۆشیه‌كانی‌ گورچیله‌: به‌ خواردنی‌ شووتی‌ مرۆڤ زیاتر میز ده‌كات به‌م كاره‌ش زۆرترین به‌ردی‌ گورچیله‌ له‌ رێگه‌ی‌ میزه‌وه‌ فڕێده‌رێت.

6.بۆ ئه‌وانه‌ی‌ دووگیانن به‌كار ده‌هێنرێت: شووتی‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كۆرپه‌له‌ی‌ ناوسكی‌ دایك، به‌شێوه‌ی‌ رێكوپێك له‌ دایك بێت و ئه‌وه‌ی‌ كه‌موكورتی‌ له‌ مێشك و دڕكه‌په‌تكی‌ منداڵه‌كه‌دا به‌ رێژه‌ی‌ 60% كه‌مده‌كاته‌وه‌.