خۆ پاراستن له‌ ئازاری مل پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
دووشەممە, 29 نیسان 2013 03:01

له‌ سه‌ره‌تاوه‌ باسێكی هۆكاره‌كانی  مل ئێشە دەکەین هۆ کارەکان زۆرن بەڵام گرنگترینیان دانیشتنە لەسەر کورسی بۆ ماوەیەکی زۆر وەهەروەها شۆفێری کردن بۆ ماوەیەکی زۆر و هەروەها ئەگەر تۆ یەکێك بیت لەو کەسانەی کە کێشی قورس هەڵدە گریت یان ئەوانە ی کە لەژێر گوشارێکی گەورەی خێزان یاخود ئیشی دەرەوەدان زۆرێك لەو ئیش و چالاکییانەی کە ڕۆژانە دەیانکەیت پێویست دە کات دەفوی شانمان بۆ سەرەوە بەرز بکەینەوە ئە مەش وا دە کات کە ماسو لکەکانی ملمان ماندو ببێت پسپۆڕەکانی تایبەت بە چارەسەر  کردنی سروشتی ڕێنمایمان دە کەن بە کردنی چەند ڕهێنانێکی ماسولکەکان سەرەتا ڕهێنانەکە بە خۆشتن لە حە مامێکی گەرم و ئاوێکی گەرم دەست پێدە کەین و دواتر خاولییەکی تەڕ کە زۆر زۆر گەرم بێت بۆ ماوەی ٤٥ چرکە لەسەر شانمان دا دەنێین لەسەر کورسیەك دا بنیشە بە بێ ئەوەی پێستت بچەمێنیتەوە پاسان شانەکانت بۆپێشەوەو دواوە بجوڵێنە چەنا گەت بۆسەرەوە بەرز بکەرەوە بەجۆرێك وا هەست بکەیت هەریکە گوێچکەکانت دەداتەوە لە شانت دواتر هەناسەیەکی قووڵ هەڵمژە هەوڵبدە بەم جۆرە بمێنێتەوە تا ئەو کاتەی ناوەڕاستی پشتت هەست بە ماندوێتی دە کات پاشان بگەڕێرەوە سەر باری سروشتیت و ئەم ڕاهێنانە ٨-١٠ جار دووبارە بکەرەوە.