لەبەر ئەم هۆكارانە وریای خواردنی تەماتە بن |
|
|
|
دووشەممە, 01 شوبات 2021 18:05 |
زۆرجار ئەو كەسانەی بەرنامەی كێش دابەزاندن پەیڕەو دەكەن، بایەخێكی زۆر بە خواردنی سەوزەوات دەدەن، لەناویاندا تەماتە هەیە، بەڵام پێویستە بزانیت كە زۆر خواردنی تەماتە و زیادەڕەویكردن تیایدا چەند كاریگەرییەكی نەرێنی هەیە.
1. دەبێتە هۆی دڵەكزێ.
2. هۆكارە بۆ دڵتێكەڵهاتن و رشانەوە.
3. دەبێتە هۆی هەستیاری لە هەندێك كەسدا.
4. زیانی هەیە بەتایبەتی بۆ ئەو كەسانەی توشی ئەكزیما بون.
5. دەركەوتنی نیشانەی كۆكە و پژمە، دروستبونی دەنگی وەكو "فیكە" لەكاتی هەناسەدان.
6. ئازاری گەدە دروستدەكات.
7. ئەگەری توشبون بە سكچون زیاد دەكات.
8. دروستبونی خورو لە قورگ.
9. ئاوساندنی دەم و زمان، هەندێكجار روخساریش.
تێبینی: خواردنی تەماتە سودی گرنگی هەیە، تەنها لە كاتی زیادەڕەوی لە خواردنی ئەم نیشانانەی سەرەوە دەردەكەوێت یان لەو كەسانەی هەستیارییان هەیە.
|