لەبەر ئەم هۆكارانە وریای خواردنی تەماتە بن پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
دووشەممە, 01 شوبات 2021 18:05

زۆرجار ئەو كەسانەی بەرنامەی كێش دابەزاندن پەیڕەو دەكەن، بایەخێكی زۆر بە خواردنی سەوزەوات دەدەن، لەناویاندا تەماتە هەیە، بەڵام پێویستە بزانیت كە زۆر خواردنی تەماتە و زیادەڕەویكردن تیایدا چەند كاریگەرییەكی نەرێنی هەیە.

1. دەبێتە هۆی دڵەكزێ.

2. هۆكارە بۆ دڵتێكەڵهاتن و رشانەوە.

3. دەبێتە هۆی هەستیاری لە هەندێك كەسدا.

4. زیانی هەیە بەتایبەتی بۆ ئەو كەسانەی توشی ئەكزیما بون.

5. دەركەوتنی نیشانەی كۆكە و پژمە، دروستبونی دەنگی وەكو "فیكە" لەكاتی هەناسەدان.

6. ئازاری گەدە دروستدەكات.

7. ئەگەری توشبون بە سكچون زیاد دەكات.

8. دروستبونی خورو لە قورگ.

9. ئاوساندنی دەم و زمان، هەندێكجار روخساریش.

تێبینی: خواردنی تەماتە سودی گرنگی هەیە، تەنها لە كاتی زیادەڕەوی لە خواردنی ئەم نیشانانەی سەرەوە دەردەكەوێت یان لەو كەسانەی هەستیارییان هەیە.