ئه‌وهۆكاره‌كانی ده‌بنه‌ هۆی دواكه‌وتنی قسه‌كردنی منداڵ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
چوار شەممە, 28 حوزەیران 2017 02:50

بێگومان دایكان چاوه‌رێی یه‌كه‌م وشه‌ن كاتێك منداڵه‌كانیان ده‌كه‌وێته‌ ئه‌و قۆناغه‌ی پێویسته‌ فێری قسه‌كردن بێت، به‌لاَم ره‌نگه‌ هه‌ندێك جار ئه‌م قسه‌كردنه‌ لای هه‌ندێك منداڵ دوابكه‌وێت. ره‌نگه‌ هه‌ندێك دایك تێبینی ئه‌وه‌یان كردبێت منداڵه‌كه‌ی ته‌مه‌نی له‌ 2 ساڵ تێپه‌ریبێت، به‌لاَم هێشتا ناتوانێت قسه‌ بكات، هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ له‌و حاڵه‌تانه‌دا سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌ت بكه‌یت تا ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كی هه‌بێت چار بكرێت پێش وه‌خت. هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی قسه‌كردنی منداڵ: هه‌وكردنی گوێ یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی قسه‌ی منداڵ، به‌تایبه‌تی له‌ ماوه‌ی ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی منداڵیدا چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی دواكه‌وتنی قسه‌كردن. له‌دایكبونی منداڵ پێش كاتی مه‌به‌ست هۆكارێكی تره‌، چونكه‌ كاریگه‌ری ده‌كاته‌ سه‌ر گه‌شه‌كردنی منداڵ و ره‌نگه‌ هه‌ندێك جار قسه‌كردنی دوابكه‌وێت. سه‌رنجدانی منداڵ بۆ چالاكیه‌كی تر ره‌نگه‌ ببێته‌ هۆی دواكه‌وتنی قسه‌كردنی، بۆ نمونه‌ زۆر سه‌رنج ده‌خاته‌ سه‌ر رۆیشتن و چالاكیه‌كانی تر بایه‌خ پێنادات، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه‌ بۆ دواكه‌وتنی قسه‌كردنی منداڵ. به‌لاَم ئه‌و هۆكارانه‌ چین كه‌ پێویسته‌ به‌ زوترین كات دڵنیا بیته‌وه‌ لێی؟ 1-له‌ ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نیدا هیچ شتێك ده‌نگێگ له‌ ده‌می نایه‌ته‌ ده‌رێ، گوێ به‌ ده‌نگه‌كان نادات و كاتێك بانگی ده‌كه‌یت گوێت پێ نادات و وه‌لاَمی نیه‌ و هیچ سه‌یرت ناكات. 2-له‌ ته‌مه‌نی 2 ساڵیدا هیچ وشه‌یه‌ك ده‌نگی نیه‌ له‌ ده‌میدا و نایه‌ته‌ گۆكردن، جگه‌ له‌وه‌ی ده‌ستی به‌كارده‌هێنیت وه‌ك نیشانه‌ یان ئاماژه‌. 3-له‌ته‌مه‌نی 3 ساڵیدا به‌هیچ جۆرێك هیچ وشه‌یه‌ك ناڵێت، ته‌نانه‌ت ناتوانێت وشه‌ ئاسانه‌كانیش گۆبكات. سه‌رچاوه‌: 3a2ilati