هۆكاره‌كانی که‌ده‌بێته‌ هۆی كه‌می كێشی منداڵ و چاره‌سه‌ری پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
چوار شەممە, 28 حوزەیران 2017 02:42

یه‌كێك له‌ كێشه‌ باوه‌كان له‌ نێو مندالاَندا دابه‌زینی كێشیه‌تی یاخود كه‌می كێشی منداڵه‌، رۆژانه‌ دایكێكی زۆر له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان هۆكاره‌كانی دابه‌زینی كێشی منداڵه‌كه‌یان بزانن و هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن له‌ پێناو زیادبوونی كێشیان، بۆ هاوكاری زیاتری دایكان پێویسته‌ ئاگاداری ئه‌م رێنماییانه‌ بن: ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت شیره‌ خۆره‌یه‌ و بچوكه‌ ئه‌وا ئاگاداری ئه‌وه‌ بن ره‌نگه‌ تێر نه‌بووبێت له‌ شیری مه‌مكی دایكی ، كاتێك شیری دایكی ده‌خوات له‌ دوای ته‌واوبوونی به‌رده‌وام ده‌گری، چونكه‌ ره‌نگه‌ شیره‌كه‌ به‌ته‌واوی تێری ناكات. پێویسته‌ دایكان كاتێك هه‌ست ده‌كه‌ن له‌ شیری خۆیان تێر ناخوات منداڵه‌كه‌یان، شیری تری پێبدات له‌گه‌ڵ شیره‌كه‌ی خۆیدا، هه‌روه‌ها هه‌وڵبدات ئاوێكی زۆر بخوات تاشیری زیاد بكات. ره‌نگه‌ هۆكاری دابه‌زینی یان كه‌می كێشی منداڵه‌ به‌هۆی هه‌ندێ نه‌خۆشی دایكه‌كه‌وه‌ بێت له‌ ره‌حمیدا، كه‌ كاتێك له‌ سكیدا هه‌ڵیگرتووه‌. هه‌ندێكجار هۆكاری كه‌می كێشی منداڵه‌كه‌ جۆری ئه‌و شیره‌ یان ئه‌و خۆراكه‌ بێت كه‌ پێیده‌درێت، چونكه‌ پێیناكه‌وێت. ره‌نگه‌ به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه‌ له‌ كاتی ژه‌می خۆراكیدا منداڵه‌كه‌ زیانی پێبگات و ببێته‌ هۆی دابه‌زینی كێشی، یاخود به‌هۆی كه‌می زانیاری له‌لایه‌ن دایكه‌كه‌وه‌ ره‌نگه‌ ئه‌و خواردنه‌ی پێیده‌دات زیانی پێبگه‌یه‌نێت له‌ باتی سود، یاخود توره‌بوون له‌ منداڵ یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی دابه‌زینی كێشی منداڵ. چاره‌سه‌ركردنی: پێویسته‌ ژه‌مه‌كانی خواردنی زیاد بكرێت بۆ نمونه‌ له‌ بری 3 جار بیكه‌ به‌ 5 جار. هانی منداڵه‌كه‌ت بده‌ له‌ نێوانی ژه‌مه‌ خۆراكیه‌كاندا ژه‌می كه‌م كه‌م بخوات وه‌ك میوه‌ و شیر. بۆ منداڵی شیره‌خۆره‌ی بچوك پێویسته‌ هه‌ر 3 كاتژمێر جارێك بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك له‌لایه‌ن دایكیه‌وه‌ شیری پێبدرێت، ئه‌گه‌ر تێر نه‌بوو له‌گه‌ڵیدا شیری قوتوی پێبدرێت. پێدانی برنجی هارراوی كولاَو یان خواردنه‌ گه‌نمیه‌كان. سه‌رچاوه‌: sohati