نــۆ سوودی سه‌رسوڕهێـنـه‌ری بـادام پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
چوار شەممە, 28 حوزەیران 2017 02:00

بادام خۆراكێكی به‌تام و پر له‌ ماده‌ی‌ خۆراكیه‌ كه‌ زۆربه‌ی‌ كه‌س حه‌زی‌ پێده‌كات. سوده‌ ته‌ندروستیه‌كانی‌ بادام چین؟ 1-كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ مه‌ترسی‌ سەکتەی دل: ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ 5 جار له‌ هه‌فته‌یه‌ك بادام به‌كارده‌هێنن، %50 مه‌ترسی‌ توشبوونیان بە سەکتەی دڵ كه‌متره‌ له‌ چاو ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ كه‌ بادام ناخۆن، به‌گوێره‌ی‌ The lama linda قوتابخانه‌ی‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌. 2-نزمكردنه‌وه‌ی‌ كولیسترولی‌ خراپ: بادام زیاد بكه‌ بۆ ژه‌مه‌ خۆراكیه‌كانت، چونکە كاریگه‌رییه‌كی‌ باشی‌ هه‌یه له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ كۆلیسترۆڵ له‌ خویندا، به‌گوێره‌ی‌ Dr.Gene spiller. 3-دیواری‌ خوێن به‌ره‌كان ده‌پاریزێت له‌ خراپ بوون: له‌توێكلی بادام مادده‌ی‌ Flavonoids له‌گه‌ل فیتامین E هەیە كه‌ هه‌ردووكیان رێگری له‌ نه‌خوشیه‌كانی‌ دڵ ده‌كه‌ن. 4-بادام یارمه‌تی‌ به‌ هێز بوونی‌ ئیسک و ددان ده‌دات: بوونی‌ فوسفور له‌ باده‌م یارمه‌تی‌ به‌ هیز بونی‌ ئیسک و ددان ده‌دات. 5-بادام چه‌وری‌ له‌ش رێك ده‌خات و یارمه‌تی‌ دابه‌زینی كێشی‌ له‌ش ده‌دات: له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا کە بادام زۆر چه‌وره‌ به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ باده‌م ده‌خۆن باریکترن له‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ هه‌رگیز باده‌م ناخۆن، هەروەها ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ به‌ لایه‌نی كه‌م 2 جار له‌ هه‌فته‌یه‌ك بادام ده‌خۆن %30 ئه‌گه‌ری‌ دابه‌زینی‌ كێشی‌ له‌شیان زیاتره‌ له‌ چاو ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ كه‌ بادام ناخۆن. 6-بادام رێژه‌ی‌ شه‌كر له‌ خوێندا و ئه‌نسۆلین داده‌به‌زینێت ئه‌گه‌ر له‌ پاش ژه‌مه‌كان بخورێت، واتا لە مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە دەتپارێزێت. 7-بادام كاری‌ مێشك باشتر ده‌كات: بادام پێکهاتووه‌ له‌ فیتامینی‌ ریبوفلافین و مادده‌ی‌ خۆراكی‌ بەسود، كه‌ چالاکی مێشك زیاد ده‌كات و مه‌ترسیه‌كانی‌ نه‌خوشی‌ زه‌هایمه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه‌. 8-بادام مادده‌ی‌ خۆراكی‌ ده‌به‌خشێت به‌ سیستمی‌ توره‌یی‌ و شله‌ژان: به‌گوێره‌ی‌ Ayurveda بادام یارمه‌تی‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ زیره‌كی‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ توره‌یی‌ و شله‌ژان ده‌دات. 9-بادام رێژه‌ی‌ ئه‌لكالی‌ له‌له‌شدا رێك ده‌خات: بادام یه‌كێكه‌ له‌و خۆراكانه‌ی‌ که‌ پرۆتینی تێدایە، ئه‌مه‌ش فرمانی‌ ئه‌لكالی‌ ریك ده‌خات، كاتێك له‌شت ئه‌لكالی‌ پێویستی نیه‌ ئه‌وه‌ش تووشی‌ پوکانه‌وه‌ی‌ ئیسک و که‌مبونه‌وه‌ی‌ به‌رگری له‌ش دەکات. سه رچاوه : Care2