دهۆك له میوانه عومانیهكهی برده‌وه |
|
|
|
پێنج شەممە, 11 نیسان 2013 12:23 |

یانه‌ی دهۆك له چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی جامی یه‌كێتی ئاسیا بردنه‌وه‌یه‌كی به‌نرخی به‌سه‌ر میوانه عومانیهكهیدا تۆمار كرد و به نیو ده‌رزه‌ن گۆڵه‌وه ره‌وانه‌ی ده‌كاته‌وه. له‌و یاریه‌دا كه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له یاریگای خۆیدا ئه‌نجام درا، یانه‌ی دهۆك میوانداریهكی پڕ گۆڵی له یانه‌ی زه‌ماری عومانی كرد و له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌وه به گۆڵكردن ده‌ستیپێكرد به‌شێوه‌یه‌ك له یه‌كه‌م خوله‌كی یاریه‌كه‌دا عه‌لا عهبدولزههرهی هێرشبه‌ر تۆڕی یانه‌ی میوانی هه‌ژاند و له خوله‌كی 18ی یاریه‌كه‌شدا هه‌مان یاریزان گۆڵی دوه‌می بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد و دواتر له خوله‌كی 42 دا ئه‌حمه‌د مانع گۆڵێكی بۆ یانه‌ی میوان تۆمار كرد و جیاوازیه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه. وه‌ك سیناریۆی گێمی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ دوه‌م فیكه‌ی ده‌ستپێكی ناوبژیوان و دوای سێ خولهك له گێمی دوه‌م، هه‌مان یاریزان سێیه‌م گۆڵی خۆی و یانه‌كه‌ی كرد دواتر بورهان ئه‌حمه‌د و عه‌لی دیاب له خوله‌كه‌كانی (50 و 89) دو گۆڵی دیكه‌یان بۆ دهۆك كرد پێش ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه عه‌لا عه‌بدولزه‌هره به تۆماركردنی گۆڵی چواره‌می خۆی و شه‌شه‌می یانه‌كه‌ی كۆتایی به كه‌رنه‌ڤاڵی گۆڵهكان بهێنێت. به‌و ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی دهۆك پێگه‌ی خۆی له پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی قایمتر كرد.
|