چیرۆكی پیاوێكی توشبوو به‌ نه‌خۆشی ئایدز له‌ كوردستان پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
سێ شەممە, 09 نیسان 2013 12:12

هیوا، ناوی خوازراوە، گوتی: “دەستم بە گریان كرد كاتێك دكتۆرەكان ئەو هەواڵەیان پێ ڕاگەیاندم.”

ئه‌و گەنجێكی 33 ساڵەیە و خەڵكی كوردستانە، یەكێكە لەو 57 كەسەی لە كوردستان كە ساڵی 2009 توشی نەخۆشی ئایدز بووە. لەو ژمارەیە تەنیا 23 كەسیان دانیشتوی هەرێمی كوردستانن.

بەڵام هیوا بە هۆی ئەو حاڵەتە سیاسییە تایبەتەی كە هەیەتی ناتوانرێ دیپۆرت بكرێتەوە بۆ ئێران.

هیوا لە ماڵەوە رۆژنامەیەكی لە گەڵ خۆی هێنابوو، لە لاپەڕەی كۆتایی رۆژنامەكە هەواڵێكی سەرنج ڕاكێشی بۆ ئەو تێدا بوو.

هیوا گوتی: “نوسراوە هاوڵاتییەكی ئەمەریكی بۆ یەكەمجار لە جیهاندا بە تەواوی لە نەخۆشی ئایدز چاك بوەتەوە.”

ژیانی هیوا لە نێوان نائومێدییەكی یەكجاری و ئەو تۆزقاڵە هیوایەی لە كاتی خۆێندنی ئەو جۆرە چیرۆكانەی بە رێكەوت دەیانبینێ سەبارەت بە چاكبوونی ئەو جۆرە نەخۆشییە یاری دەكات. ئەو پێی وایە “كاتەكانی ژیانی” بەرەو كۆتایی دەڕوات.

هیوا لە درێژەدان بە گێڕانەوەی ئازارەكانی ژیانی گوتی:”تاوەكو ئێستا چەند جارێك هەوڵی خۆ كوشتنم داوە... ژیان زۆر قورس بووە بۆ من.” هەروەها گوتی: “كێ ئاگای لە مناڵە جمكەكەم دەبێ... فشارێكی دەروونی زۆر گەورەم لە سەر دروست بووە.”

بەشێك لە ئازارە دەرونییەكانی دەگەرێتەوە بۆ ئەو تێڕوانینە خراپەی كۆمەڵگا بەرامبەر بەو جۆرە نەخۆشییە كە هەیانە. هیوا لە ئێستادا ژیانێكی دوورە پەرێزی بۆ خۆی هەڵبژاردووە و لە یەكێك لە گەرەكەكانی دەوروبەری هەولێر ژیان بەسەر ئەبات. هیوا لە كاتێكدا فرمێسك بە گۆنایدا دەهاتە خوارەوە گوتی: “هیچ كام لە هاوڕێكانم تەنانەت خزم و كەس و كاریشم سەردانم ناكەن.” ئەوان لەوە دەترسن كە نەخۆشییەكە لە رێگەی هیواوە بۆ ئەوان بگوازرێتەوە.

هەموو دكتۆرەكان كۆكن لە سەر ئەوەی كە نەخۆشی ئایدز لە رێگەی بەركەوتنی لەشی نەخۆشەكە لە گەڵ كەسی بەرامبەر یان تەنانەت لە رێگەی لیكیشەوە ناگوازرێتەوە. (دكتۆر سەیفەدین) دەڵێ: “تا ئێستا نەبیستراوە نەخۆشی ئایدز بە لیك بگوازرێتەوە.” هەروەها زۆربەی ئامارەكان ئەوە دەخەنە ڕوو كە ئەنجامدانی سێكس یان پێدانی خوێنی كەسێكی هەڵگری ڤایرۆسەكە بە كەسێكی دیكە هۆكاری سەرەكین بۆ گواستنەوەی نەخۆشییەكە.

گوتەبێژی وەزارەت زۆر بوونی حاڵەتەكەی بە شێوەیەكی سەرەكی بۆ “كەمی هۆشیاری هاووڵاتیان و كرانەوەی هەرێمی كوردستان بە ڕووی جیهانی دەرەوە” گەڕاندەوە.

پاشان هیوا دێتە سەر باسی ئەو نەخۆشخانەی كە بەردەوام سەردانی دەكات بۆ وەرگرتنی دەرمان و ئەنجامدانی پشكنین تێیدا.

ئەو گلەیی لە هەندێك كارمەندانی نەخۆشخانەكە دەكات كە بە ساردی مامڵەی لە گەڵدا دەكەن و بە دەگمەن وتەیەكی دڵخۆشكەری پێ دەڵێن، هەروەك لە كاتی ئامادەكردنی ڕاپۆرتەكە پزیشكێك بە گوتنی ڕستەی “ئایدز قەد چاك نابێتەوە” گورزێكی دەروونی لە هیوا دا.

هەروەها گوتی: “ئاخر منیش مرۆڤم...خەڵكی زۆر سەركۆنە و ئامۆژگاریم دەكەن بە هۆی نەخۆشییەكەمەوە.” لە ناو ئەو هەموو دژواری و ناخۆشییانەدا، هیوا زۆر خۆشحاڵە بە پاڵپشتییەكانی خێزانەكەی لە كاتێكدا ئەو زۆرانبازی لە گەڵ نەخۆشییەكی بێ دەرمان دەكات.

هەروەها بە ڕوخسارێكی ساردەوە گوتی: “خێزانەكەم هەمیشە نزای ئەوەم بۆ دەكات رۆژێك دابێ چاك ببمەوە. ئەو هەموو شەوێك بەم ئاواتەوە دەخەوێ
ئەنجامە شیكارییەكانی پێش نەشتەرگەرییكە نائاسایی بوون.

ئەو توشی سەرسومان بوو كاتێك دكتۆرەكان پێیان ڕاگەیاند كە هەڵگری “ئایدزە”.