خواردنەوەی ئاو بە گەدەیەکی بەتاڵ 11 سودی تەندروستی هەیە پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
دووشەممە, 16 ئازار 2020 14:17

بەشێکی زۆر لە پزیشکان ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەکەن کە بە رێژەیەکی زۆر ئاو بخۆنەوە، چونکە سودی بۆ تەندروستی هەیە، لێرەدا سەرەکیترین سودە تەندروستییەکانی ئاو لە کاتی خواردنەوەی بە گەدەیەکی بەتاڵ دەخەینەڕو.

ماڵپەڕی بۆڵد سکای لە راپۆرتێکدا کە پشتی بەستوە بە نوێترین توێژنەوە لە بارەی سودەکانی ئاوخواردنەوە بەبەردەوامی و بەتایبەت لە کاتی بەیانیاندا کە سەرەتای چالاکی رۆژێکی نوێیە باسی لەوەکردوە، یەکێک لە سودەکانی خواردنەوەی ئاو ئەوەیە، هاوکاری کەمکردنەوەی کێش دەکات، بەو پێیەی کۆکردنەوەی ئاو لە گەدەدا هاوکاری خێراکردنی پرۆسەی گۆڕینی خۆراک بۆ وزە دەکات.