کۆرۆنا پەخشی فیلمە تازەکەی جەیمز بۆند دوادەخات پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
دووشەممە, 16 ئازار 2020 13:45

بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بڕیاری داخستنی سینەماکان، فیلمە تازەکەی جەیمز بۆند بە ناوی "کاتم نیە مردن" بۆ چەندین مانگی داهاتو دواخراوە.

نواندنی سەرەکی فلمە تازەکەی جەیمز بۆند، دانیال کرەیگ و بڕیار بو  مانگی نیسان لە سینەماکانی بریتانیا پەخشبکرێت، بەڵام بەهۆی داخستنی سینەماکان بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا تامانگی تشرینی دوەم دوادەخرێت.

ئیون پرۆدەکشن، ئێم جی ئێم و یونیڤێرساڵ، کە سێ بەرهەمهێنەرانی سەرەکی  فیلمەکەن لەو بارەیەوە رایانگەیاندوە، پەخشی فیلمەکە رێکەوتی 12ی تشرینی یەکەم لە سینەماناکی بریتانیا دەبێت و رۆژانی دواتریش پەخشەکەی لە سینەماکانی ئەوروپا و جیهان دەستپێدەکات.

جەیمز بۆند یاخود (007)کەسایەتییەکی خەیاڵی نێو ڕۆمان و چیرۆکەکانە، کە لەساڵی 1954 لەلایەن (یان فلێمینگ)، نوسەری بەریتانی دروست کراوە.تا ئێستا چەندین کەس ڕۆڵی ئەم کەسایەتییەی بینیوە لە فیلمەکاندا، کەتێیاندا چەندین کەسایەتی و ئەکتەری جیاواز ڕۆڵی سیخوڕ (جەیمس بۆند)یان بینیوە. هاوکات جەیمس بۆند لە ناو خەڵکدا بە (007) دەناسرێت، کە کۆدێکی تاییەتی ئەوە لە (دەزگای هەواڵگری بریتانیا). یەکەمین فیلم لە ساڵی 1953 بە ناوی (Casino Royale) بڵاو کراوەتەوە و کۆتا فیلمی لەساڵی 2016 بەناوی (Skyfall) وە فیلمی (Spectre)بو.