له‌رێگه‌ى سێكسكردنه‌وه‌ كێشیان داده‌به‌زێنن پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
یەک شەممە, 16 ئەیلول 2018 03:31

رِاپرسییه‌كی‌ نوێ‌ ئاشكرای‌ كردووه‌ ژنانی‌ به‌ریتانیا پێیان باشتره‌ له‌جیاتی‌ رِێژیم و ئه‌نجامدانی‌ وه‌رزش، په‌نا به‌رنه‌ به‌ر سێكس كردن بۆ دابه‌زاندنی‌ كێشیان.
به‌پێی‌ ئه‌و ئه‌و رِاپرسیه‌ كه‌ كۆمپانیای‌ ئیسپایر ئه‌نجامیداوه‌، 87% ژنان له‌ به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان له‌گه‌ڵ هاورِێ و هاوبه‌شكانی‌ ژیانیان سه‌رقاڵی‌ سێكس كردن بن، له‌جیاتی‌ چوون بۆ هۆڵه‌كانی‌ رِه‌شاقه‌ بۆ دابه‌زاندنی‌ كێشیان، گه‌ر بێت و ئه‌وه‌ بسه‌لمێنرێت كه‌ سێكس كردن رِۆڵی‌ كاریگه‌ری‌ له‌و رِووه‌وه‌ هه‌یه‌.
هاوكات رۆژنامه‌ی‌ ده‌یلی ئێكس پرێس له‌زاری‌ كیری‌ ماكلۆسكی‌ نووسه‌ری‌ په‌رتووكی‌ دواهه‌مین رێژیم له‌ رێی‌ سێكس-وه‌ بلاَویكرده‌وه‌، نیو سه‌عات له‌ خۆشه‌ویستی‌ و سێكس كردن نزیكه‌ی‌ 350 یه‌كه‌ی‌ گه‌رمی‌ ده‌سووتێنێت.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ شانتاگیان چاند، پزیشكی‌ پسپۆرِ له‌زانستی‌ ده‌رونی‌ سێكسدا ئه‌وه‌ی‌ رِوونكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ژنان به‌جۆرێك له‌ سێكس كردن نه‌رِوانن كه‌ ئامانج لێی‌ جوانی‌ له‌ش و كێش دابه‌زاندن بێت، به‌ڵكو وه‌ك سووده‌كانی‌ سێكس كردن لێی‌ برِوانن.
هاوكات پسپۆرِان له‌و برِوایه‌دان كه‌ سێكس كردن رِۆڵی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ تووشبوون به‌جه‌ڵته‌ی‌ دڵ و درێژكردنه‌وه‌ی‌ ته‌مه‌ن، ئه‌ویش له‌ رێی‌ ئه‌و كاریگه‌ریه‌ی‌ سێكس كردن له‌سه‌ر هۆرِمۆنی‌ ئه‌ندۆرفین دروستی‌ ده‌كات.
ئه‌وه‌ی‌ جێی‌ سه‌رنج و تێرِامانیشه‌، رِاپرسیه‌كه‌ ئه‌وه‌ی‌ خستۆته‌ رِوو كه‌ له‌ 25% ژنان به‌لایانه‌وه‌ ئاساییه‌ شه‌رِه‌قسه‌ی‌ توند له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان بكه‌ن له‌پێناو سووتاندنی‌ چه‌وری‌ له‌شیان، له‌و رِووه‌شه‌وه‌ پسپۆرِان ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ژنێك بتوانێت بۆ ماوه‌ی‌ 90 خوله‌ك شه‌رِه‌قسه‌ بكات، ئه‌وا ده‌توانێت 200 یه‌كه‌ی‌ گه‌رمی‌ له‌له‌شیدا بسووتێنێت.