۲۱ بیست و یه‌ك نیشانه‌ی عاشقبوون پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
یەک شەممە, 16 ئەیلول 2018 03:07

شتێك كه‌زۆری له‌باره‌وه‌ ده‌وترێت، (عه‌شق و عه‌شقبازی)یه‌، هه‌ركه‌سێك به‌ته‌ماشایه‌ك یان ده‌نگێك عاشق ئه‌بێت یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌ لوته‌لا ده‌بێت، ریشاڵه‌ رۆمانسییه‌كانی دڵی مرۆڤی كورد زۆر به‌هێزه‌وه‌ ئه‌و عه‌شقه‌ وه‌رده‌گرێت، ئه‌و شته‌ی كه‌وا ئه‌مڕۆ ناویمان ناوه‌ (عه‌شق) شتێك نییه جگه‌ له‌(ڤایرۆس)، ئه‌ویش ڤایرۆسێك كه‌له‌ڕێگه‌ی "چاوه‌كان، ئاوازی ده‌نگه‌كان، نوسینه‌كان، وێنه‌كان.." ئه‌گوێزرێته‌وه‌و زۆر مه‌ترسیداره‌.

كاتێك ئه‌م ڤایرۆسه‌ جوانه‌ توشی مرۆڤ ئه‌بێت و ئه‌چێته‌ له‌شی مرۆڤه‌وه‌ ئیتر به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی ئه‌م روداوانه‌ روده‌ده‌ن:




1- به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش.

2- په‌شۆكاوی و زیادبونی لێدانی دڵ.

3- كه‌مبونه‌وه‌ی حه‌زی خواردن، یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌.

4- پشتگوێخستنی هه‌موو شتێك، بێجگه‌ له‌و هۆیانه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌گوێزنه‌وه‌.

5- له‌كاركه‌وتنی كاتی مێشك و نه‌مانی توانایه‌تی له‌بڕیاردانی مێشكیدا.

6- ئاره‌زویه‌كی توند بۆوه‌رگرتنی ژماره‌ی ته‌له‌فۆن.

7- ناجێگیری كه‌سایه‌تی و له‌ده‌ستدانی بڕوا به‌خۆبون.

8- ئاره‌زوكردنی پێكه‌نین یان گریانێكی زۆر.

9- لاوازبونی ته‌واوی ئه‌ندامانی له‌ش.

10- هه‌ڵقوڵانی ئاه و ناڵه‌یه‌كی زۆر له‌قوڵایی دڵه‌وه‌.

11- هه‌ڵچونی زۆر، حه‌زكردنی له‌ئه‌ندازه‌به‌ده‌ری پیاسه‌كردن، ده‌به‌نگبون.

12- خوگرتن به‌جگه‌ره‌كێشانه‌وه‌.

13- چالاكییه‌كی زۆری خانه‌كانی وێنه‌گری و خه‌یاڵاتی مێشك.

14- تێكچونی باری ئاسایی له‌ڕۆژو مانگ و ساڵ له‌مێشكدا.

15- پێویستییه‌كی زۆر به‌خۆشه‌ویستی و ئاوی ساردو چاو قه‌نداغ.

16- ته‌ماشاكردنی له‌ئه‌ندازه‌به‌ده‌ری ئاوێنه‌و نائارامی.

17- ئاره‌زوی وابه‌سته‌بون به‌كه‌سێك.

18- خه‌وتنی ڕۆژانه‌.

19- توشبون به‌نه‌خۆشییه‌كانی وه‌ك (مازوخیم، قانقازیا، كه‌م قسه‌كردن، ورمیسی چاوی، كورتبونی باڵاو ته‌نگه‌نه‌فه‌سی).

20- ئاره‌زوكردنی مردن و خۆكوشتن.

21- خه‌مۆكی و مردن.

ئه‌م ڤایرۆسه‌ من و تۆ ناناسێ و بێبه‌زه‌ییه‌و له‌ناوناچێت، بچێته‌ له‌شی هه‌ركه‌سێكه‌وه‌ ئه‌یخاته‌ سه‌رزه‌وی و به‌هیچ جۆرێك ده‌رمانی نابێ، به‌كورتی، ئه‌م عه‌شقه‌ خراپ ده‌ردێكه‌، شاعیر ده‌ڵێت:

له‌ده‌ست دیده‌و دڵ هه‌ردوو هاوار

كه‌ئه‌مه‌ عه‌شقه‌ ئێمه‌ی داوه‌ به‌بادا