بــەم خــۆراکانــە گــەشەی منـداڵــەکــەت زیاتر بکــە پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
هەینی, 06 تەمموز 2018 03:15

بۆ گەشەی زیاتر و بوونی ماسولکەی بەهێز پێویستە بەر لە تەمەنی ١٨ ساڵ زیاتر گرنگی بە هەندێک جۆری خۆراک بدرێت، وەک سپێناخ.

ماڵپەڕی "boldsky" هەندێک لەو خۆراکانەی خستووەتەڕوو، بەمجۆرە:

- خواردنی شێلم یارمەتی گەشەی هۆڕمۆنەکان دەدات و گەشە خێرا دەکات، بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین و ماددەی کانزایی و ماددە ڕیشاڵییەکان.

- هێلکە دەوڵەمەندە بە پڕۆتین کە یارمەتیدەرێکی زۆر گرنگی خێرابوونی گەشەیە بەر لە تەمەنی ١٨ ساڵی، پێویستە گرنگی بە خواردنی هێلکە بدرێت لە بەیانیاندا.

- بۆ بوونی گەشەیەکی تەندروست خواردنی سەوزەکان بەگشتی و سپێناخ بەتایبەت سوودی زۆری هەیە، دەوڵەمەندە بە کالسیۆم و ئاسن کە گەشەی ئێسک خێراتر دەکەن.

- خواردنی میوەکان بەگشتی سوودێکی سەرسوڕهێنەری هەیە.

- ئەگەر دەتەوێت بڕی پێویست ڤیتامین D و کالسیۆمت دەستبکەوێت ماست دەوڵەمەندترین سەرچاوەیەتی، زۆر گرنگە ڕۆژانە دایکان ماست بدەن بە منداڵەکانیان.

- مریشک و ماسی بە سەرچاوەیەکی زۆر گرنگی خۆراک دادەنرێت بۆ گەشەی زیاتری منداڵ