مۆبایلێکی زیرەك لە تەپەتۆر دروستدەکرێت پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
هەینی, 06 تەمموز 2018 02:54

کۆمپانیایەکی پورتوگالی جۆرە موبایلێکی زیرەک بەرهەمدەهێنێت کە چوارچێوەکەی لە تەپەدۆر دروستدەکرێت و توانای دووبارە بەکارهێنانەوەی هەیە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، مۆبایلی کۆمپانیای "ئیکیمۆبیلی" تەنها مۆبایلە کە ماددەیەکی جیاوازی دیکە جگە لە پلاستیك و کانزا و شوشە لە پێكهاتەیدا بەکاردەهێنرێت و بە سیستمی ئەندرۆید کاردەکات.

مۆبایلەکە بە جۆرێکە چینێك تەپەتۆر بەشی دواوی دادەپۆشێت  کە وەك ڕێگرێك وایە و مرۆڤ لە تیشکەکانی پاتری مۆبایلەکە دەپارێزێت و ڕێگە لە گەرمبوونی دەگرێت.

وا بڕیارە بۆ یەکەم جار لە بورتوگال نمایشبکرێت و بخرێتە بازاڕەکانەوە، پاش ئەوەی کۆمپانیاکە لە چینەوە بگوازرێتەوە بۆ پورتوگال.

ماددەی تەپەتۆر هەموو حەوت ساڵ جارێك لە داری بەڕوو کۆدەکرێتەوە بەبێ ئەوەی زیان بە دارەکە بگەیەنرێت، ئەم ماددەیە دووبارە بەکاردەهێنرێتەوە، بە ڕاددەیەکی بەرچاو لە پورتوگال بەکاردەهێنرێت.