خانمان زیاتر تووشی حاڵەتی كەمخەوی دەبن وەك لە پیاوان پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
دووشەممە, 12 شوبات 2018 02:06

ئەنجامی توێژینەوەیەك لە هۆلەندا، كاریگەری كەم خەوی لە سەر سیستەمی بەرگری لەش پیشان داوە، دەركەوتووە كە پاڵەپەستۆی فیزیكی لەش كاریكەری لە سەر سیستەمی بەرگری لەش دادەنێت.

لەو توێژینەوەیەدا، ئەو پیاوانەی كە بۆ ماوەی 29 كاتژمێر هوشیار بوون و نەخەوتبوون، پیشانی دا كە ئاستی خانەكانی خوێنی سپی ئەوان كە بە " گرانۆلۆسیت" ناسراوە زیادی كردبوو.

گرانۆلۆسیتەكان Granulocyte، بە گروپە خانە سپیانە هەژمار دەكرێن كە لە ناو سیتوپلاسم خویاندا گرانۆلیان هەیە.

لە كاتێكدا ئاستی ئەو خانە خوێنیە سیپیانە لە ماوەی رۆژدا بە شێوەی ئاسایی و ئەو رێك وپێكیە كاتێك كە ئەو كەسە تووشی كەم خەوی یا بێ خەوی دەبێتەوە، لە ناو دەچێت و نا مێنێت .

بە پێی ئەو توێژینەوانە، بێ خەوی بە یەكێك لە هۆكارەكانی قەڵەوی و نەخۆشییە درێژخایەنەكانی وەك " شەكرە و شێرپەنجەی مەمك " هەژمار دەكرێت كە پێوستە لەو بارەیەوە توێژینەوەی زیاتر ئەنجام بدرێت كە چۆن گۆرانكارییەكانی سیستەمی بەرگری لەش دەتوانن لە سەر نە خۆش كاریگەری دابنێن.

دەزگەی بەرگری لەش بەشێكە لە جستەی مرۆڤ كە ئەركی دەستنیشانكردنی ئەو خانە و گەردانەی خۆیانی بە ئەستۆیە كە لەگەڵ خانە بیانییەكانی تر لە یەكتر جیایان بكاتەوە و لە مەترسی بیانپارێزێت. بە پێی ئامارێك لە ساڵی 2007 لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، نزیكەی 64 میلیون كەس بە هۆی كەم خەوییەوە دەناڵینن و كە ئافرەتانی بێ خەو بەرێژەی 1.4 ئەوەندە لە پیاوان زیاترە.

3 جۆر حاڵەتی بێخەوی هەن كە تا ئێستا ناسراوە، بێ خەوی صەند رۆژ تا هەفتەیەك ـ كە رەنگە بە هۆی دڵەڕاوكێیەوە بێت، بێ خەوی زۆر كە ماوە كەی لە نێوان 3 هەفتە تا 6 مانگە و هەروەها بێ خەوی درێژخایەنە كە زیاتر لە سالێك دەخاێنێت كە رەنگە ببێتە هۆی گرفتی ناسینەوە و فێربوون لە ناو تاكەكاندا.