چەند ڕێگایەکی ئاسان بۆ درێژکردنەوەی برژانگەکانت پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
یەک شەممە, 11 شوبات 2018 21:57

بەشێک لە خانمان گرنگییەکی زۆر بە لایەنی جوانکاری دەدەن، وە برژانگ یەکێکە لەو بەشانەی کە دەبێت گرنگییەکی زۆری پێبدرێت چونکە بەشێکی جوانی دەموچاو نیشاندەدات.

برژانگی درێژ وا لە چاوەکانت دەکات کە زیاتر سەرنجڕاکێش دەرکەوێت، و جوانییەکەت زیاتر دەردەخات، بەڵام هەموو کەس برژانگی دریژی نیە، هەندێک برژانگیان کورت و لاوازە، لەبەر چەند هۆکارێکی وەکو تەمەن، بۆماوەیی، بەکارهێنانی دەرمان، وە بوونی کێشە لە هۆڕمۆنات، وە هەروەها لانەبردنی ماکیاژ لە شەواندا زیانی زۆر بە برژانگەکانت دەگەیەنێت.

ماڵپەڕی"stylecraze" ئاماژە بە چەند زەیتێک دەدات کە سوودێکی زۆری هەیە بۆ پڕبوون و درێژبوونەوەی برژانگەکان.

- زەیتی گەرچەک: ئەم زەیتە دەوڵەمەندە بە چەندین پرۆتین کە وا لە برژانگەکانت دەکات درێژببنەوە، دەتوانیت بەکاریبهێنیت لە شەواندا.

- زەیتی زەیتوون: ئەم زەیتە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E و K کە یارمەتیدەرە بۆ پڕبوونی برژانگەکان و دژی هەڵوەرینیانە.

-جێڵی ئالۆڤێرا: ئالۆڤێرا دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A، C، B12 و E کە یارمەتیدەرە بۆ تەندروست ڕاگرتن و بریقەدارکردنی برژانگ.

-بەکارهێنای ڤازلین یەکێکی دیکەیە لە ڕێگە سوودبەخشەکانی دریژکردنەوەی برژانگ.