ئەم نیشانانە دەریدەخەن منداڵەکەت کێشەی دەروونی هەیە
ئەم نیشانانە دەریدەخەن منداڵەکەت کێشەی دەروونی هەیە پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
یەک شەممە, 11 شوبات 2018 21:40

دەرکەوتنی کۆمەڵێك نیشانە لە سروشت و هەڵسوکەوتی منداڵدا دەکرێت ئاماژە بێت بۆ ئەوەی منداڵ کێشەیەکی دەروونی هەیە و پێویستی بە وەرگرتنی چارەسەری پێویست هەیە.

ماڵپەڕی هاف پۆست ئاماژەی بە کۆمەڵێك لەو نیشانانە کردووە کە باشتروایە دایکان و باوکان پشتگوێی نەخەن، بەم جۆرە:

- نەرم و نیان خۆی دەردەخات بەڵام لەڕاستیدا وانییە و ئەگەر هەلی بۆ بڕەخسێت توند و تیژ دەبێت.

- هەست بە پەشیمانی و ئازار ناکات کاتێك هەڵەیەك دەکات و خۆپەرسی لە کەسایەتیدا بەدی دەکرێت.

- هۆگری بەکارهێنانی هەندێك یاری دەبێت کە بۆ تەمەنی گونجاو نین.

- بە ئاسانی تووڕە دەبێت و وەڵامدانەوەی توندە.

- ناترسێت لە هیچ سزایەك و هەرچی بوێت دەیکات.

- هەست بە ئازاری کەسانی دیکە ناکات و گرنگی بەو شتانە نادات کە لە دەورووبەریدا ڕوودەدەن.

ئەگەر منداڵ ئەم نیشانانەی تیادا بەدیکرا باشتروایە پشتگوێ نەخرێت و ببرێت بۆلای پزیشکی پسپۆڕ لە بواری منداڵان و دەروونیدا بۆ ئەوەی بە زووترین کات چارەسەری پێویستی بۆ بکرێت.