بۆچی ئافرەتان ئارەزوودەکەن لەگەڵ پیاوی باڵابەرز هاوسەرگیری بکەن؟
بۆچی ئافرەتان ئارەزوودەکەن لەگەڵ پیاوی باڵابەرز هاوسەرگیری بکەن؟ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
یەک شەممە, 11 شوبات 2018 21:32

وێڕای ئەوەی هەر کەسێك جۆرێك بیرۆکەی هەیە بۆ هەڵبژاردنی هاوسەری داهاتووی، بەڵام توێژینەوەیەك ئەوەی خستووەتەڕوو زۆرینەی ئافرەتان ئارەزوودەکەن هاوسەری داهاتوویان باڵایەکی بەرزی هەبێت و زیاتر بە سەرنجڕاکێشی دەبینن.

ماڵپەڕی "الجمیلة" ئەنجامی توێژینەوەیەکی بڵاویکردووەتەوە کە دەریدەخات زۆرینەی ئافرەتان ئارەزوودەکەن لەگەڵ پیاوی باڵابەرزدا هاوسەرگیری بکەن چونکە بەو جۆرە زیاتر هەست بە ئافرەتیی خۆیاندەکەن و لەو بروایەدان ئەم پیاوانە دەتوانن بە شێوازێکی باشتر پارێزگاری لە هاوسەر و منداڵەکەیان بکەن.

هەروەها دەتوانن بەبێ کێشە پێڵاوی بەرز لەپێ بکەن و بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش لەگەڵ هاوسەرەکەیاندا دەربکەون.