دوای 9 خولەک لە مردنی زیندوو بووەوە پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
یەک شەممە, 11 شوبات 2018 21:18

ژنێکی بەهۆی تەنگەنەفەسی و تووشبوونی بەنەخۆشی بەردەوامی رەبۆ، روو لە نەخۆشخانە دەکات، بەڵام هێندە باری تەندروستی تێکدەچێت پزیشکەکانی هەواڵی مردنی رادەگەیەنن و کەسوکارەکەیشی ئاگاداردەکەنەوە، بەڵام دوای 9 خولەک زیندوودەبێتەوە.

ئەو خانمە ناوی ستایسی چەرچڵ-ەو خەڵکی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیایە ماوەیەکی زۆرە نەخۆشی رەبۆ هەناسەدانی قورس کردووەو ژیانی لێ تاڵکردووە، تیمی پزیشکی ئەو نەخۆشخانەیە هەواڵی مردنی بە کەسوکارەکەی رادەگەیەنن، بەڵام بە موعجیزەیەکی پزیشکی دوای 9 خولەک زیندوو دەبێتەوەو بەو هۆیەوە شینی مردنەکەی دەبێتە شایی لەدایکبوونەوەی.

ستایسی تەمەنی 47 ساڵە و ئەو نەخۆشخانەیەی رووی لێدەکات ناوی بیندەرفێڵدەو لە هەرێمی ویکفڵێدی ئەو شانشینەیە، ئەوەی لەو وێنەکاندا دەبیندرێت ئەو ژنە لەسەر ڕەوڕەوەی نەخۆشخانەکە کەوتووەو لە حاڵەتێکی خراپی تەندروستیدایە.

بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەی میرەری بەریتانی، ئەو خانمە دوای ئەوەی ژیانی بۆ دەگەڕێتەوە دەڵێت "تەمەنێکی نوێ.. ناتوانم هیچ وشەیەک بڵێم".

ئەو ژنە بەهۆی کەمبوونەوەی رێژەی پێویستی ئۆکسجین لە مێشکیدا دووچاری ئەو حاڵەتە بووە، بەڵام لەدوای وەستانی دڵی بۆ ماوەی 9 خولەک پزیشکەکان هەوڵێکی تر دەدەنەوە دواجار ژیانی بۆ دەگەڕێننەوە.