نۆ نیشانە پێتدەڵێت باشترە کۆتای بە پەیوەندیەکەت بهێنیت پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
شەممە, 16 ئەیلول 2017 22:26

ژیانی هاوسەرگیری پرە لە خۆشی و ناخۆشی بەڵام زیرەکی لەوەدایە چۆن بتوانیت بەسەر ناخۆشی و کێشەکاندا زاڵبیت و کارنەکاتە سەر تێکچونی پەیوەندیەکەتان، زۆرکات هەندێک نیشانە زەنگێکی ئاگادارکردنەوە دەبێت بۆئەوەی چیتر لەسەر پەیوەندیەکەت بەردەوام نەبیت.

ماڵپەری برایت ساید، نۆ نیشانەی خستوەتەروو کە ئەگەر لە نێوانی هاوسەراندا بونیان هەبێت مانای وایە پەیوەندییەکەیان خراپ بووە و بەرەو کۆتایهاتن دەچێت، ئەوانیش بریتین لە:

٠١ لە پەیوەندیەکەتدا هیچ دڵخۆش نەبیت.
٠٢کاتێک لەگەڵ هاوسەرەکەتیت ناتوانیت وەک خۆت بیت، ناچار نواندن دەکەیت.
٠٣هاوسەرەکەت دەیەوێت بە تەواوی چاودێری ژیانت بکات و کۆنترۆڵت بکات.
٠٤دەیەوێت لە خزم و خێزان و هاوڕێکانت دوورتبخاتەوە.
٠٥ بونی دڵپیسییەکی زۆر کە لە خۆشەویستی دەرچووە و بووەتە هۆی بێزارکردنت.
٠٦ هاوسەرەکەت رێز لە سەرکەوتنەکانت ناگرێت و نرخی نازانێت.
٠٧ بیرکردنەوە و پلانەکانتان بۆ داهاتوو جیاوازە و هەریەکەتان خاوەن خەیاڵێکن.
٠٨ هاوسەرەکەت هەموو کاتێک تاوانەکان دەخاتە ئەستۆی تۆ.
٠٩ پەیوەندییەکەتان گەیشتۆتە لێدان وبەکارهێنانی وشەی نەشیاو.