كاتێك مرۆڤ درۆدەكات چی بەسەر جەستەیدا دێت پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
شەممە, 16 ئەیلول 2017 22:19

هەندێك كات هەست بەوە دەكەیت كە بەرامبەرەكەت درۆت لەگەڵدا دەكات، بەڵام دڵنیانیت لە زانستی زمانی جەستەدا هەندێك ئاماژە هەیە كە دەریدەخات بەرامبەركەت درۆت لەگەڵدا دەكات، بەنمونە بیركردنەوە لە قسەكان و وەڵامی ئەو پرسیارانەی ئاراستەی دەكرێت.

كامەران ئەحمەد پسپۆڕی بواری زمانی جەستە بە ماڵپەڕی nrt2ی ڕاگەیاند: لەكاتێكدا‌ ئەركێكی‌ ئەقڵی ئەنجام دەدەین و بیر لەوە دەكەینەوە كە درۆیەك لە وتەكانماندا بەكاربهێنین‌، پلەی‌ گرمی‌ روخسار و بەتایبەتی لوت بەرزدەبێتەوە، ئەمەش پەیوەندی بە‌ توێژاڵێكی‌‌ مێشك هەیە كە پەیوەندییەكی‌ بەهێزی‌ پێچەوانە لەنێوان ئەو توێژاڵە و پلەی‌ گەرمیی‌ لەشدا بوونی هەیە.

ئاشكراشیكرد، كاتێك مێشك چالاك دەبێت، ئەو بەشەش لە ئاگاداربون و رێكخستنی‌ گەرمیی‌ لەشدا بەشدارە، چونكە تا ئەو توێژاڵە هاوكات لەگەڵ زیادبونی‌ هەستەكاندا چالاكتر بێت، گۆڕانكاریی‌ لە گەرمیی‌ لەشدا كەمتر دەبێت

وتیشی "لە ڕووی زمانی جەستەوە مرۆڤ لە كاتی درۆكردندا چاوەڕوانی كاردانەوەی بەرامبەرەكەی دەكات، بۆیە چاوەكانی كەمێك دەكرێنەوە و دەستی تێكەڵاودەكات و بە ئەستەم تف قوتدەدات و كەمێك بیر لە وەڵام و قسەكان دەكاتەوە".

لەكاتی‌ درۆكردندا پلەی‌ گەرمیی‌ لوت و ماسولكەی‌ گۆشەی‌ ناوەوەی‌ چاو بەرزدەبێتەوە، و پێچەوانەكەشی‌ راستە.