3 ئامۆژگاری بۆ دووبارە خەوتنەوە پاش بەخەبەرهاتنەوە پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
شەممە, 16 ئەیلول 2017 21:51

هەندێك کەس شەوانە لەنیوەی شەودا بەخەبەر دێنەوە و خەویان دەزڕێت، لەم کاتەشدا بە قورسی خەویان لێدەکەوێتەوە.

بۆ ئەم مەبەستە لە ماڵپەڕی هاف پۆستی عەرەبی سێ ئامۆژگاری خراوەتەڕوو بۆ خەوتنەوە بە ئاسانی پاش بەخەبەر هاتنەوە لە نیوەی شەودا، بەم جۆرە:

١. سەرت بکەرە ناو دەفرێکی پڕ لە ئاوی سارد و بۆ ماوەی ٣٠ چرکە هەناسەت بگرە، بەمە لێدانی دڵت خاودەبێتەوە و جەستەت دەحەوێتەوە لەڕێگای چالاککردنەوەی سیستمی سیمبتاوی لە جەستەدا.

٢. دەکرێت دابەزینی شەکری خوێن یەکێك بێت لە هۆکارەکانی بەخەبەربوونەوە لە شەواندا بۆیە باشتروایە میوە یان دانەوێڵە بخورێت بۆ ئەوەی بە ئاسانی جارێکی دیکە خەوت لێبکەوێتەوە.

٣. گەر خەبەرت بویەوە لە نیوەی شەودا هەوڵبدە بە کەمترین ڕادە بچیتە بەر ڕووناکی گڵۆپی بەهێز چونکە وادەکات زیاتر خەو بزڕێت و بە قورسی خەوت لێبکەوێتەوە.