بە بەکارهێنانی کەوچك کۆتایی بە هێڵی ڕەشی ژێر چاوەکانت بهێنە پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
سێ شەممە, 08 ئاب 2017 01:35

دروستبوونی هێڵی ڕەشی ژێر چاوەکان دەکرێت بەهۆی تەنکی پێست یان بوونی هەر کێشەیەکی تەندروستییەوە بێت، بۆ ئەو مەبەستەش دەتوانرێت کەوچك بەکاربهێندرێت بۆ ڕزگاربوون لەو هێڵە ڕەشانە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی الجمیلة، بەکارهێنانی کەوچکی سارد یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی هێڵی ڕەشی ژێر چاوەکان، و ڕوونکردنەوەی پێستی ئەو ناوچەیە.

بۆ ئەم مەبەستەش لە شەودا کەوچکێك بکەرە ناو بەفرگرەوە، و لە ڕۆژی دواتردا پاش ئەوەی کەوچکەکە بە تەواوی سارد بووە  و بەستوویەتی بۆ ماوەی چەند خولەکێك لەسەر چاوەکانت دایبنێ، هەفتەی جارێك یان دووجار ئەم کردارە دووبارە بکەرەوە بۆ ئەوەی بە تەواوەتی سوودی لێوەربگریت.

هەروەها لێرەدا ئاماژە بە کۆمەڵێك لەو هۆکارانە کراوە کە دەبنە هۆی دروستبوونی هێڵی ڕەشی ژێر چاوەکان، کە باشتروایە لێیان بەدوور بن:

- خەوزڕان و بێداری یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی دروستبوونی هێڵی ڕەشی ژێر چاوەکان.

- نەخواردنی بڕی پێویستی خواردنی دەوڵەمەند بە ئاسن و ڤیتامین بە یەکێك لە هۆکارەکانی دروستبوونی هێڵی دەوری چاوەکان دادەندرێت.

- جگەرەکێشانیش یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی دروستبوونی هێڵی ژێر چاوەکان