ڕێگاکانــی کەمکردنــەوەی کێش لــە دوای تەمەنـی ٤٠ سـاڵی پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
سێ شەممە, 08 ئاب 2017 01:25

لەگەڵ بەرەو سەر چوونی تەمەندا ڕەنگە کێشیش بەرەو زیاد بوون بڕوات. ئەمەش وا دەکات زیان بگەیەنێت بە جەستە، بۆیە وا باشترە کەسانی بە تەمەن هەوڵی دابەزاندنی کێشیان بدەن.

بە پێی هەواڵێكی ماڵپەڕی "بۆڵد سکای"، کەسانی سەرو تەمەن ٤٠ ساڵ دەکرێت بە چەند ڕێگای جیاواز هەوڵی دابەزاندنی کێشی زیادەی جەستەیان بدەن.

لێرەدا ڕێگاکان دەخەینەڕوو:

١.  وەرزش کردن:

وا باشترە کەسانی سەروو ٤٠ ساڵ دەست بکەن بە وەرزش کردنی زیاتر تاکو ماسولکەکانیان چالاک بێت و هەروەها بۆ بنیاتنانی بەهێزکردنی ماسولکەکان.

٢. ڕۆیشتن بە پێ:

وا باشترە ڕۆژانە مەودایەکی باش ببڕێت بە پێ و ئەمەش دەبێتە هۆکاری سوتاندنی کالۆری زۆر لە جەستەدا و کێشی جەستە کەم دەکات.

٣. خواردنی ئۆمێگا ئێس ٣:

وا باشترە ڕێژەیەکی زیاتر لە گۆشتی ماسی بخورێت وەک لە گۆشتەکانی دیکە چونکە بڕێکی زیاتر لە چەوری ئۆمێگای تێدایە.

٤. دورکەوتنەوە لە شیرینی:

وا باشترە کەسە بەتەمەنەکان شیرینی کەم بکەنەوە تاکو نەبێتە هۆکاری زیاد بوونی کێشی جەستە.