شەش ڕێگا بۆ پارێزگاریکردنی قژت لە ڕوتانەوە پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
سێ شەممە, 08 ئاب 2017 01:13

بەشێک لە خانمان بەدەستڕوتانەوەی قژیان دەناڵێنن و ڕێگای زۆر تاقیدەکەنەوە بۆئەوەی پارێزگاری لە قژیان بکەن و بە جوانی و پڕی بمێنێتەوە.

لە هەواڵێکی ماڵپەری جەمەلۆنی لوبنانیدا هاتووە، بە شەش ڕێگا خانمان دەتوانن رێگری لە ڕوتانەوەی قژیان بکەن:

٠١ هەموو رۆژێک قژت مەشۆرە: چونکە دەبێتە هۆی لاوازبونی تاڵەکانی قژ و زوو هەڵوەرینیان.

٠٢ زیاتر شەوان قژ بشۆردرێت: کاتێک رۆژانە بە قژی تەڕەوە دەچیتە دەرەوە زیان بە قژ دەگات بۆیە باشتر وایە شەوان قژ بشۆردرێت.

٠٣ پێش چونە حەمام قژ دابهێنن: ئەمە باشترین ڕێگایە بۆ کەمکردنەوەی هەڵوەرینی قژ، چونکە لە حەمامدا پێست ناسک دەبێتەوە شانەش زیان بە تاڵەکانی قژ دەگەیەنێت.

٠٤ شامپۆ بدرێت لە بەشی سەرەوەی قژ: ئەمە پارێزگاری لە هەڵوەرینی قژ دەکات، چونکە شامپۆکە بە هەموو قژدا بڵاودەبێتەوە و جوان خاوێن دەبێتەوە.

٠٥ بەکارهێانی موکەیەف (نەرمکەرەوەی قژ): لەدوای شۆردنی قژ بە شامپۆ موکەیەف بەکاربهینرێت، دەبێتەهۆی نەرمکردنی تاڵەکانی قژو بریقەدارکردنی قژ، هەروەها وەک مادەیەکی پارێزگار بۆ قژ دادەنرێت.

٠٦ بەکارنەهێنانی ئامێرەکانیوشککردنەوەی قژ: گەرمی زۆری ئامێرەکانی وشککردنەوەی قژ زیان بە پێستی سەرو تاڵەکنی قژ دەگەیەنێت و دەبێتەهۆی هەڵوەرینی قژ.