شــەش نیشـــانــە دەریدەخــات کە دووگیــانیت پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
سێ شەممە, 08 ئاب 2017 01:04

بەشێک لە ئافرەتان دوای چەند هەفتەیەک یان مانگ زیاتر ئەوسا بۆیان دەردەکەوێت دووگیانن، زۆر کات ئەم درەنگ زانینەیان زیان بە خۆیان و کۆرپەکەیان دەگەیەنێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری ئەنوسە، شەش نیشانە دەریدەخات کە ئافرەتێکی دووگیانیت، نیشانەکانیش بریتین لە:

٠١ درەنگ کەوتنی سوری مانگانە:هەر لە کۆندا ئافرەتان بە نیشانەیەکی سەرەکیان داناوە بۆ دووگیان بوون، ئەوەش بەهۆی گۆرانی هۆرمۆناتەوە دروست دەبێت.

٠٢ هەستکردن بە دڵ تێکەڵهاتن: بەشێک لە ئافرەتان لە ماوەی دوگیانیاندا هەست بە دڵتێکەڵهاتن و گێژبوون دەکەن، بەتایبەت لەکاتی بۆنکردنی هەندێک خۆراک و بۆنیتردا پێی بێزار دەبن، ئەم نیشانەش زیاتر لەسەرەتای دووگیانیدا رودەدات.

٠٣ زۆر میزکردن: لە ماوەی هەفتەکانی سەرەتای سکپریدا ئافرەتان زوو زوو دەچنە تەوالێت، ئەمەش زۆرکات توشی خەو زڕانیان دەکات.

٠٤ هەست بە ماندویی و زۆر خەوتن: لە فەترەی دوگیانیدا ئافرەتان هەست بە ماندوبونی زۆر دەکەن و کاتەکانی خەویان زیاتر دەبێت و زوو زوو دەخەون، ئەوەش بەهۆی بەرزبونەوەی هۆرمۆنی پرۆجیسترۆنەوەیە.

٠٥ گۆرانی سنگ: ئەگەر ئافرەتێکی دوگیان بیت، ئەوا هەست بە ئازاری زۆر دەکەیت لە سنگتداو وە بەرە بەرە قەبارەی سنگ دەگۆرێت و جار هەیە هەست بە بونی شیر دەکەیت، ئەوەش بەهۆی گۆرانی هۆرمۆنەوەیە.

٠٦ گۆڕانی هەستکردن بە خواردن: لە ماوەی دوگیانیدا حەزت بۆ خواردن دەگۆرێت زۆرکات هەندێک خواردنت لەبەرچاو دەکەوێت، و هەندێ کات حەز بۆ جۆرێک خواردن دەروات و زوو زوو داوای دەکەیت و دەتەوێت بە هەمیشەیی بیخۆیت.