زیانەکانی ئامێری فێنککەرەوەی سپلێت پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
سێ شەممە, 08 ئاب 2017 00:44

لەگەڵ هاتنی وەرزی هاویندا پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە، ئەمەش وادەکات ئامێرەکانی ساردکەرەوە بەکاربهێنرێن بۆ نمونە سپلێت، بەلام زۆر بەکارهێنانی ئەم ئامێرانە زیانی بۆ تەندروستی هەیە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری ئەنوسەدا،هەوای ئامێری فێنککەرەوە کۆمەڵێک زیانی هەیە کە لێرەدا خراوەتەروو:

٠١ دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازاری سەرو هەستکردن بە سەرگێژخواردن، بەتایبەت ئەگەر پلەی هەواکە زیاتربوو ئەوا زیاتر کار لەسەر تەندروستی جەستە دەکات.

٠٢ دەبێتەهۆی وشککردنەوەی جەستەو رادەی شێ لە جەستەدا کەمدەکاتەوە، هەروەها بریقەداری پێست ناهێڵێت و زیان بە پێستی روخسار دەگەیەنێت.

٠٣ زۆرجار دەبێتەهۆی دروستبونی هەستیاری لەکرداری هەناسەداندا و  توشبون بە تەنگەنەفەسی.

٠٤ هەندێک کات کاریگەری لەسەر دەمارەکان هەیە ولایەنی دەرونیت خراپ دەبێت و هەست بەبێزاری زۆر دەکەیت.