ماسکێك بۆ لابردن و کەمکردنەوەی مووی دەموچاو پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
یەک شەممە, 06 ئاب 2017 06:40

شێوازی بەکارهێنانی ماسکی تەماتە و جەلاتین، کە جۆرێك ماسکە لە کەرەستەی سروشتی دروستدەکرێت و یارمەتی دەرە لە لابردنی مووی سەر ڕوخسار و کەمکردنەوەی گەشەیان.

پێستی ڕوخسار یەکێکە لە بەشە هەستیارەکانی پێست کە بەردەوام پێویستی بە گرنگی پێدان هەیە، و لابردنی مووی ڕووخسار دەبێت بە جۆرێك بێت کە زیان بە پێست نەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستەش  لە هەواڵێكی ماڵپەڕی جەمیلە چۆنیەتی ئامادەکردنی ماسکێك بۆ لابردنی مووی ڕوخسار خراوەتەڕوو:

کەرەستەکانی ماسکەکە:

ئاوی تەماتە

بۆدرەی جەلاتین

هەنگوینی سپی

شیر

تەماتەیەك پاک بکە و بە تێکەڵکەرێکی کارەبایی بیهاڕە، دوو کەوچك لە ئاوی تەماتەکە لەگەڵ یەك کەوچك جەلاتینی بۆدرە لەگەڵ یەك کەوچك شیر تێکەڵ بکە.

ئەم کەرەستانە بەباشی تێکبدە تاوەکو جەلاتینەکە لەگەڵیاندا یەكدەگرێت.

لە ناو دەفرێکدا ئاو بکوڵێنە و پاش کوڵانی ئاوەکە ئەم تێکەڵەیە هەر بە دەفرەکەوە دابنێ لەسەری تا بە گەرمی ئاوەکە ئەو تێکەڵەیە شل دەبێتەوە  باشتر تێکەڵ دەبێت، لە پاش ئەوە ٣ دڵۆپ هەنگوینی سپی تێبکە و تێکی بدە.

دەموچاوت بەباشی بشۆ و ماسکەکە بدە لە ڕووخسارت بە فڵچەیەکی پاك، بۆ ماوەی ٢٠ خولەك ماسکەکەی پێوەبهێڵە،  و ئینجا لەسەرخۆ لێیبکەرەوە و ڕووخسارت بشۆ، دەبینیت کە لەگەڵ لێکردنەوەی ماسکەکە مووی ڕوخسارت لێبووەتەوە.