گەورەترین دڵ لەسەر زەوی لە مۆزەخانەیەکدا نمایشدەکرێت پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
پێنج شەممە, 03 ئاب 2017 23:42

مۆزەخانەی ئونتاریوی شاهانەیی لە شاری تورنتوی کەنەدی دڵی نەهەنگی شینی داناوە بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی کە سەردانی دەکەن لە نزیکەوە بیبینن، کە گەورەترین دڵە لەسەر زەویدا.

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سکای نیوز، پاش ئەوەی سێ ساڵ بەر لە ئێستا نەهەنگێکی شین لەگەڵ شەپۆلەکاندا بە مردوویی گەیشتە کەناراوەکانی نیوفاوندلاند ولابرادور، ئەو کاتە دڵی نەهەنگەکە دەرهێندرا کە کێشەکەی١٨١ کیلۆگرام بوو.

بیرتۆن لیم، زانا لە بواری شیردەرەکان لە مۆزەخانەکە وتی "هەندێك لە داینەسۆڕەکان کە لە ڕابردوودا هەبوون درێژییان زۆربوو، بەڵام لە ڕووی کێشەوە نەهەنگ قورسترین ئاژەڵەکە کە لەسەر زەوی ژیابێت، کە خاوەنی گەورەترین دڵە".

دۆزینەوەی لاشەی نەهەنگ بە مردوویی زۆر دەگمەنە چونکە زۆرکات پاش مردنی دەکەوێتە ژێر دەریا و ناگاتە کەناراوەکان.