گەر کاتژمێرەکانی خەوتنت کەم بن چی بەسەر جەستەتدا دێت؟ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
پێنج شەممە, 03 ئاب 2017 23:29

بە گوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی سکای نیوزی عەرەبی، ئەو کەسە پێگەیشتوانەی کە بە پێی پێویست ناحەوێنەوە و ناخەون، ئەگەری زیادبوونی کێش، و تێکچوون و ناڕێکی زیندەپاڵیان زیاتر دەبێت.

توێژینەوەیەك لە زانکۆی لیدزی بەریتانی ئەنجامدراوە، کە ١٦١٥ کەسی پێگەیشتووی لەخۆگرتبوو، و لە کاتی توێژینەوەکەدا پشکنینی خوێنیان بۆ ئەنجامدرا، و پەستانی خوێن و درێژی کەمەریشیان پێورا.

بە پێی ئەنجامی توێژینەوەکە دەرکەوت، ئەو کەسانەی ڕۆژانە شەش کاتژمێر دەخەون، کەمەریان زیاتر دەکشێت و گەورە دەبێتەوە بە بەراورد بەو کەسانەی کە ڕۆژانە نۆ کاتژمێری تەواو دەخەون، هەروەها کەم خەوی دەبێتە هۆی توشبوون بە کۆمەڵێك تێکچوونی زیندەپاڵ وەك نەخۆشی شەکرە.

لەو بارەیەوە دکتۆرە لاواری هاردی، کە پزیشکێکی بەشداربووی توێژینەوەکەیە ئاماژەی بەوە کردووە، کەمخەوی ئەگەری تووشبوون بە کۆمەڵێك نەخۆشی زیاتر دەکات وەك بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆل و پەستانی خوێن و تووشبوون بە نەخۆشیەکانی غودەی دەرەقی.