پێنج ڕێگا بۆ ڕێگریکردن لە دابەزینی پەستانی خوێن لە هاویندا پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
پێنج شەممە, 03 ئاب 2017 23:21

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما جەستە گۆڕانکاری زۆری بەسەردا دێت و بە ئاوی زیاتر کاردەکات، هەندێکجار جەستە توشی بێهێزی دەبێت ئەمەش لەوانەیە هۆکاری دابەزینی پەستانی خوێن بێت.

ماڵپەڕی "فوستانی" بڵاویکردووەتەوە، دەکرێت بە ئەنجامدانی پێنج کردار ڕێگری بکرێت لە نزمبوونەوەی پەستانی خوێن.

لێرەدا ڕێگاکان خراونەتەڕوو:

١. خواردنەوەی ئاوی زۆر دەبێتەهۆی ڕێگریکردن لە نزمبوونەوەی پەستانی خوێن.

٢. خۆ بەدوورگرتن لە وەستانی ڕاستەوخۆی بەر تیشکی خۆر.

٣. خواردنەوەی شەربەتی فرێش بەتایبەتی شەربەتی پرتەقاڵ و لیمۆ، ئەمەش وادەکات پەستانی خوێن وەک خۆی بهێڵدرێتەوە.

٤. وا باشترە هەمیشە پۆشاکی سوک و فێنک بپۆشرێت.

٥. وا باشترە هەمیشە خواردنی تەندروست بخورێت لەپێش چوونە دەرەوە.