دەرکەوتنی ئەم نیشانانە لە چاودا پشتگوێ مەخە پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
پێنج شەممە, 03 ئاب 2017 23:15

چاو یەکێکە لە ئەندامە هەستیارەکانی جەستەی مرۆڤ، دەرکەوتنی هەندێك نیشانە لە چاوەکاندا دەکرێت ئاماژە بێت بۆ تووشبوون بە کێشەیەکی تەندروستی کە باشتروایە پشتگوێ نەخرێت.

ماڵپەڕی لەها مەگەزین ئاماژەی بە کۆمەڵێك لەو حاڵەتانە کردووە کە توشی چاوەکان دەبن و باشتروایە پشتگوێ نەخرێن، لەوانە:

وەرینی برژانگەکان و مووی برۆکان دەکرێت بەهۆی تێکچوونی باری دەروونی و هیلاکی مێشکەوە بێت، هەروەها تووشبوون بە نەخۆشی کەمخوێنی و هەوکردنی پێست، تێکچوونی هۆرمۆنات و تووشبوون بە نەخۆشییەکانی غودەی دەرەقی کۆمەڵێکن لەو حاڵەتە تەندروستییانەی کە دەبنە هۆی وەرینی برژانگ و مووی برۆکان.

سووربونەوەی چاوەکان دەکرێت ئاماژەبێت بۆ تەقینی دەماری چاوەکان، یاخود تووشبوون بە پژمە و هەستیاری.

گەر سووربوونەوەی چاوەکان خورانی لەگەڵدا بوو، ئەوا دەکرێت ئاماژەبێت بۆ هەوکردنی پێڵووی چاوەکان یان بوونی کێشەیەك لە گلێنەدا.

بۆیە باشتروایە لەگەڵ تووشبوونی چاوەکان بە هەرحاڵەتێك پشتگوێ نەخرێت و بە زووترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت.