بزانە لە چ کاتێکدا پێویست و باشترە ئاو نەخۆیتەوە؟ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
پێنج شەممە, 03 ئاب 2017 23:09

لەگەڵ ئەوەی ئاو بە پێکهاتەیەکی گرنگ دادەندرێت بۆ جەستەی مرۆڤ، بەڵام وا باشترە لە دوو کاتدا کەمێک خۆت بە دوور بگریت لە خواردنەوەی ئاوی زۆر.

بە پێی هەواڵێكی ماڵپەڕی " بۆڵد سکای"، لە دوو کاتدا باشترە ئاو بە ڕێژەیەکی کەمتر بخورێتەوە  وەک لە پێش ژەمی نان خواردندا.

وا باشترە لە پێش کاتی خەویشدا ئاو نەخورێتەوە، چونکە ئەمە هۆکار دەبێت بۆ بە ئاگا هاتن بۆ میز کردن لە کاتی خەودا ئەمەش دەبێتە هۆکاری خەوزڕان.

هەروەها دەکرێت بڕێکی زۆرتر میوە بخورێت لە بری ئاو چونکە میوەش دەوڵەمەندە بە ڕێژەیەکی زۆر لە ئاو و دەتوانێت سوود بگەیەنێت بە جەستە.