ئەم خۆراكانە دەبنە هۆی دروستبونی زیپكە پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
هەینی, 30 حوزەیران 2017 02:59

زیادەڕەویكردن لە خواردنی چەند خۆراكێكدا دەبێتە هۆی دروستبونی زیپكە لەسەر ڕوخسار ، بۆ ئەوەش واباشترە خۆراكەكان بەشێوەیەكی مامناوەند بخورێت لەوانەش:

1- زیاد لەپێویست خواردنی بەرهەمی شیرەمەنیەكان هۆكار دەبێت بۆ دروستبونی زیپكە لەسەر ڕوخسار.

2-سۆسی سۆیا زیاد لەپێویست بۆ خواردنەكانت بەكارمەهێنە.

3-ڕۆژانە خواردنەوەی كوپێك قاوە دەبێتە هۆی چالاكبونەوەی مێشك بەڵام زیاد لەپێویست خواردنەوەی قاوە زیپكە لەسەر ڕوخسار دروست دەكات.

4-زۆر خواردنی شیرینی جگە لەوەی هۆكارە بۆ زیاد بونی كێش، هاوكات هۆكار دەبێت بۆ دروستبونی زیپكە لەسەر پێستی ڕوخسار.