ئەو سابونەی بۆ پێستت گونجاوە پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
هەینی, 30 حوزەیران 2017 02:52

بۆ ئەوەی خاوەنی پێستێكی سەرنجڕاكێش بیت پێویستە خاوێنی ڕوخسارت بپارێزیت ،بۆ ئەوەش پێویستە بەگوێرەی جۆری پێستتان سابونی گونجاو هەڵبژێرن :

1-پێستی چەور:
ئەگەر پێستت چەورە ئەوە باشتر وایە ئەو جۆرە سابونانە بەكاربهێنیت كە ئاردی قەلاس و خوێی دەریای و تۆوی قۆخ و شەكری قاوەی لەپێكهاتەیدا هەیە و دوور بكەونەوە لەبەكارهێنانی ئەو سابونانەی ترشی گلیكۆلیك لەپێكهاتەیدا هەیە .

2-پێستی هەستیار: ئەگەر پێستت ناسك و هەستیارە ئەوە دوربكەوەرەوە لەبەكارهێنانی ئەو سابونانەی كە عەتر و پێكهاتە بۆندارەكانی تێدایە و پێویستە ئەو سابونەی بەكاریدەهێنیت پلەی ترشێتی گونجاو بێت.

3-پێستی وشك: ئەو كەسانەی پێستیا وشكە باشتر وایە ئەو جۆرە سابونانە بەكاربهێنن كە گلسرین و پێكهاتە شێدارەكانی تێدایە وەك زەیتی گوێزی هندی ز زەیتی كاكاو و ئەلۆڤێرا.

4-ئەگەر پێستی ڕوخسارت ئاساییە ئەوە پێكهاتەی تایبەت هەیە بۆ خاوێنكردنەوەی ئەم جۆرە پێستە دەتوانیت ئەو سابونانە بەكاربهێنیت كە نەپێستت وشك دەكاتەوە و نە چەوری دەكات و پلەی ترشێتی هاوسەنگی هەبێت .بەڵام پێویستە پێستت هەرجۆرێك بێت دوور بكەویتەوە لەبەكارهێنانی:

1-سابونی نەگونجاو .
2-ئەو جۆرە سابونەی پلەی ترشێتیەكەی بەهێز بێت.
3-دوور بكەوەرەوە لەبەكارهێنانی خاوێنكەرەوەكان كە پێكهاتەی كیمیاوی تێدابێت.