ئەم خۆراكانە مێشك ئارامدەكەنەوە پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
هەینی, 30 حوزەیران 2017 02:44

كاتێك هەست بەنائارامی دەرونی دەكەن ئەوە دەتوانن ئەم خۆراكانە بخۆن بۆ ئەوەی مێشكتان هێور ببێتەوە .

1-خەیار :ئەم سەوزەیە بڕێكی باش ئاو و ڤیتامینەكان لەپێكهاتەیدا هەیە هەرسی گەدە ئاسان دەكات و جەستە زۆر بە ئاسانی دەتوانێت سوودی لێوەربگرێت ، زۆر خێرا چالاكی بەجەستە دەبەخشێت .

2-ماست: دەوڵمەندە بەڤیتامین دی و ڕێگر دەبێت لەگەشەی خانە شێرپەنجەییەكان و دەتانپارێزێت لەتوشبوون بەنەخۆشی دڵ و ڕێگری دەكات لەتوشبوونی مرۆڤ بەخەمۆكی.

3-شۆكۆلاتە: لەگەڵ ئەوەی تامێكی خۆشی هەیە هاوكات دژە ئۆكسێنەرێكی بەهێزە و خانەكانی جەستەی مرۆڤ لە شیبونەوە دەپارێزێت .

4-بادام: خواردنی كەمێك بادام مێشك چالاك دەكاتەوە و سوودی بۆ تەندروستی مرۆڤ زۆرە ،بۆئەوەش باشتر وایە ڕۆژانە كەمێك بادام بخۆن.

5-سێوی سەوز: ڕۆژانە سێوەێك بخۆ پێویستت بەپزیشك نابێت ، سێو بڕێكی باش پێكهاتە دژە ئۆكسێنەرەكان لەپێكهاتەیدا هەیە و ڕێگری دەكات لەتوشبونتان بە زەهایمەر و شەكرە.