ئەم خۆراكانە كێش دادەبەزێنێنن بێئەوەی هەست بەبرسێتی بكەن پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
هەینی, 30 حوزەیران 2017 02:33

خواردنی ئەم خۆراكانە دەبێتە هۆی دابەزاندنی كێش بێئەوەی هەست بەبرسێتی بكەن:

1-فاسۆلیای ڕەش : كوپێك فاسۆلیای ڕەش 15 گرام پرۆتین بە جەستە دەبەخشێت و ئەمەش وادەكات بۆماوەیەكی زۆر هەست بەتێربوون بكەن.

2- ماسی سالمۆن: ئەم جۆرەی ماسی بڕێكی باش چەوری تێری تیایە هەستكردن بەتێربوون زياد دەكات .

3- برۆكلی : یەكێكە لەو سەوزانەی كە مرۆڤ دەپارێزێت لەتوشبوون بەنەخۆشی شێرپەنجە و هۆكار دەبێت بۆ دابەزاندنی كێش.

4- هەرمێ : ڕۆژانە خواردنی دو و دەنك هەرمێ بڕێكی باش ووزە و ڕیشاڵ بە جەستە دەبەخشێت و كێش دادەبەزێنێت.

سەرچاوە:mbc