بۆخانمان:: ئەو خۆراكانەی خانمانی سكپڕ نابێت بیانخۆن پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
هەینی, 30 حوزەیران 2017 02:23

خانمانی دووگیان بۆ ئەوەی خاوەنی تەندروستیەكی باش بن ئەوە پێویستە لەخواردنی ئەم خۆراكانە دوور بكەونەوە :

1- نەخواردنی میوە و سەوزەی باش نەشۆراوە .

2- دوور بكەوەرەوە لەخواردنەوەی شەربەت و ئەو خواردنەوانەی لە دەرەوەی ماڵەوە دروست دەكرێت ئەمەش بۆ سەلامەتی خۆت و كۆرپەكەتە و ئارەزووی خواردنەوەی چ جۆرە سەربەتێكت كرد ئەوە خۆت ئامادەی بكە.

3- گۆشتی كاڵ ، خواردنی هەموو جۆرەكانی گۆشتی ماسی و گۆشتی سوور و مریشك بە كاڵی زیانی دەبێت بۆ تەندروستی خانمانی دوگیان بۆیە باشتر وایە لێیان دووربكەونەوە .

4- هێلكەی باش نەكوڵاو یان باش سورنەكراوە.

5- پێویستە خانمان لەماوەی سكپڕیدا لەخواردنی جگەر دوور بكەونەوە .

6- شیر و ماستێك كە باش نەكوڵابێت .

سەرچاوە:mbc