ئایا كێشت ته‌ندروستانه‌یه‌؟ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
چوار شەممە, 28 حوزەیران 2017 01:56

بۆ ئه‌وه‌ی‌ دیاری‌ بكه‌یت كه‌ كێشت ته‌ندروستیانه‌یه‌ و قه‌ڵه‌و نیت یان ئەگەر بارستای‌ له‌ش زۆر باوه‌ڕ پێكراو نیه‌، به‌پێی دواین لێکۆڵینەوە كه‌ كراوه‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ سی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ توشی‌ نه‌خۆشی‌ ده‌بن هۆكاری‌ قه‌ڵه‌وی‌ و كێشی‌ زیادی‌ له‌شیانە، ئێستا چٶن بڕیاڕ ده‌ده‌یت كه‌ ئایا كێشت ته‌ندروستیانه‌یه‌ یان نا؟ له‌شوێنی‌ بارستای‌ له‌ش ده‌بیت ره‌چاوی‌ جیاوازی‌ نێوان به‌رزی‌ باڵاو پێوانه‌ی‌ كه‌مه‌ر بكه‌یت، ده‌توانیت تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ ساده‌ بكه‌یت ته‌نها 30 چركه‌ ده‌خایه‌نیت، پەتێکت پێویست ده‌بێت ئه‌كه‌ر نه‌بوو ده‌توانیت مه‌تری‌ به‌رگدرو به‌كاربێنیت. پارچه‌یه‌ك په‌ت ببڕه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی‌ به‌رزی‌ باڵای‌ خۆت په‌ته‌كه‌ راكێشه‌ له‌ پێكانته‌وه‌ تاوه‌كو سه‌ری سه‌رت، ده‌توانین په‌ته‌كه‌ لول بكه‌یت تا نیوه‌ی‌ و له‌ كه‌مه‌رتی‌ ده‌پێچیت. ئەگەر توانیت په‌ته‌كه‌ ببه‌ستیت ئه‌وه‌ تۆ كه‌سێكیت كێشت گونجاوه‌، ئه‌گه‌ر نا ده‌بێت ده‌ست بكه‌یت به‌ خواردنی‌ خۆراكه‌ تایبه‌ت و گونجاوه‌كان.