ئه‌و میوانه‌ی كێش داده‌به‌زێنن كامانه‌ن؟
ئه‌و میوانه‌ی كێش داده‌به‌زێنن كامانه‌ن؟ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
چوار شەممە, 28 حوزەیران 2017 01:45

هه‌ندێك میوه‌ هه‌یه‌ رۆژانه‌ خواردنی سودی هه‌یه‌، ده‌بێته‌ هۆی پێدانی ته‌ندروستیه‌كی باش و دابه‌زینی كێشت. ئه‌ڤۆگادۆ یه‌كێكه‌ له‌و میوانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ترشه‌ چه‌وری به‌سود، كه‌ یارمه‌تی زیادكردنی ئاستی "تسوستیرون" ده‌دات كه‌ هۆكاره‌ بۆ دابه‌زینی كێش. سێو برێكی زۆر پێكهاته‌ی ریشاڵی تێدایه‌ ، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی كرداری هه‌رسی گه‌ده‌ ده‌دات، هه‌روه‌ها سێو ده‌بێته‌ هۆی مژینی چه‌وری به‌هۆی پێكهاته‌ی "په‌كتینه‌وه‌" هه‌ر بۆیه‌ هه‌وڵبده‌ پێش نانخواردنی ئێواره‌ سێوێك بخۆ، چونكه‌ رێگه‌ له‌ دروستبوونی چه‌وری ده‌گرێت یان هه‌ر كاتێكی تر ئاره‌زوو بكه‌یت بیخۆ . شوتی به‌هۆی برێكی زۆر پێكهاته‌ی ئاوه‌وه‌ یارمه‌تی له‌ش ده‌دات و ناهێلێت توشی قه‌بزی ببیت ، هه‌روه‌ها هاوكاره‌ بۆ دابه‌زینی كێش و توانه‌وه‌ی چه‌وری. هه‌رمێ یارمه‌تی كرداری هه‌رس و دابه‌زینی كێش ده‌دات و ناهێلێت قه‌بز ببیت، به‌هۆی برێكی زۆر پێكهاته‌ی ریشاڵیه‌وه‌. قۆخ یارمه‌تی رێكخستنه‌وه‌ی كرداره‌كانی ریخۆڵه‌ ده‌دات و كێش داده‌به‌زێنێت. شیللك میوه‌یه‌كی به‌سوده‌ یارمه‌تی زیادكردنی به‌رهه‌می" ئه‌دیبونكتین" ده‌دات له‌له‌شدا، كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ توانه‌وه‌ی چه‌وری له‌ش. لیمۆ به‌هۆی ئه‌وه‌ی برێكی زۆر پێكهاته‌ی ڤیتامین سی و مادده‌ی ریشاڵی تێدایه‌، یارمه‌تی ئاسانكردنی كرداری هه‌رس ده‌دات و چه‌وری ده‌توێنێته‌وه‌. گوێزی هیندی كار له‌ رێژه‌ی گه‌رمی له‌ش ده‌كات و چالاكی له‌ش خێرا ده‌كات، هه‌روه‌ها یارمه‌تی توانه‌وه‌ی چه‌وری ده‌دات، جگه‌ له‌وه‌ی پێكهاته‌ی چه‌وری سودبه‌خش ده‌دات به‌له‌ش. تێبینی: خواردنی میوه‌ دوای نان خواردن مه‌ترسیداره‌ و زیانی هه‌یه‌، هه‌وڵبده‌ 2 كاتژمێر پێش یان پاش نانخواردن بیخۆ. سه‌رچاوه‌: 3a2ilati