چای سه‌وز چیه‌ و سودەکانی چین؟ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
چوار شەممە, 28 حوزەیران 2017 01:39

چــای‌ سه‌وز پێكهاته‌یه‌كی‌ ئالۆزه‌ كه‌ ده‌توانێ‌ ته‌ندروستی‌ جێگیر بكــات، هه‌روه‌ها زیاتره‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ ته‌نها شله‌یه‌كی‌ سه‌وز بێت، زۆربه‌ی‌ پێكهاته‌ی‌ ئاڵۆزی‌ ئه‌م چایه‌ گه‌ڵاكانی‌ دروستی ده‌كه‌ن كه‌ پێك دێت له‌ به‌شه‌ خۆراكیه‌كی گه‌وره‌، هه‌ڵگری‌ "پۆلی‌ فینۆله‌" كه‌ ئیش ده‌كات وه‌ك دژه‌ ئۆكسانێكی‌ به‌هێز. ئه‌م ماددانه‌ توانای‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ دروستبوونی‌ ره‌گه‌ سه‌ربه‌سته‌كانی‌ له‌شی‌ مرۆڤیان هه‌یه‌، پاراستنی‌ خانه‌كان و به‌شه‌ وورده‌كان له‌ له‌ناوچوون ده‌پارێزێت، ئه‌م ده‌ماره‌ سه‌ربه‌ستانه‌ وا ناسراون كه‌ ده‌وریان هه‌یه‌ له‌ پیربوون و هه‌موو جۆره‌كانی‌ نه‌خۆشی‌، هه‌روه‌ها دژی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه‌ و به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات دژی نه‌خۆشیه‌كان، رێژه‌ی شه‌كری له‌ش یه‌كسان ده‌كاته‌وه‌ و یارمه‌تی كرداری هه‌رسكردنی له‌ش ده‌دات هه‌ر بۆیه‌ كێش داده‌به‌زێنێت، جگه‌ له‌وه‌ی كۆلیسترۆڵی دڵ وخوێن داده‌به‌زێنێت و دڵ له‌ سه‌كته‌ نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیداره‌كان ده‌پارێزێت. یه‌كێك له‌ به‌هێزترین پێكهاته‌كان كه‌ له‌ چای‌ سه‌وزدا هه‌یه‌ ( گالاتی‌)یه‌، توێژینه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر كراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشیه‌ جیاوازه‌كان یه‌كێكه‌ له‌ هوَكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری زۆر نه‌خۆشی به‌كاردێت، هه‌روه‌ها چای‌ سه‌وز پێكهاته‌یه‌كی‌ كه‌می‌ كانزایی‌ تێدایه‌ كه‌ گرنگه‌ بۆ ته‌ندروستی‌ له‌ش، هه‌میشه‌ هه‌وڵبده‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ باشترین كوالێتی‌ و جۆری‌ به‌رزی‌ چای‌ سه‌وز ، چونكه‌ هه‌ندێ‌ له‌ نیشانه‌ بازرگانیه‌كان خاوه‌نی‌ كوالیتی‌ به‌رز نین و زیاتر مادده‌ی‌ فلۆرایدی‌ تێدایه‌. بەڵام هەمیشە ئاگاداری ئەوەبە چای سەوز بە گەدەی بەتاڵ زیانی هەیە، هەروەها کاتێک ئامادە دەکرێت نابێت زۆر بمێنێتەوە چونکە سودی نامێنێت. سه‌رچاوه‌: Authoritynutrition.