ئارسیناڵ بۆندێکی خەیاڵی پێشکەش بە ئۆبامیانگ دەکات پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
هەینی, 08 کانونی دووەم 2016 12:04

کیکی مارین ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی دوپاتی کردەوە کە یانەی ئارسیناڵ-ی ئینگلیزی بۆندێکی خەیاڵی پێشکەش بە یانەی دۆرتمۆندی ئەڵمانی کردووە بە مەبەستی کڕینی بییر ئیمریک ئۆبامیانگ هێرشبەری بە توانای دۆرتمۆند.

ئەو ڕۆژنامەنووسە ئاشکراشی کرد" ئارسین ڤینگەر ڕاهێنەری یانەی ئارسیناڵ دەیەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا ئەو یاریزانە بهێنێتە گەنەرزەوە، بڕی ٦٠ ملیۆن یۆرۆی بۆ ئامادە کردووە، ڤینگەر دەیەوێت لەم وەرزەدا خولی نایابی ئینگلیزی بەدەست بهێنێت دوای ئەوەی لە سالی ٢٠٠٤وە بەدەستی نەهێناوە".

ڕۆژنامەی زە سەنی بەڕیتانیش دوپاتی کردەوە" یانەی ئارسیناڵ نێردراوی ناردووە بۆ یانەی دۆرتمۆند بۆ ئەوەی دەست بکەن بە گفتوگۆ لە پێناو ئۆبامیانگ، ڤینگەر دەیەوێت پیش داخستنی دەرگای گواستنەوەی زستانە ئەو یاریزانە بهێنیتە تۆپ هاوێژەکانەوە".

جێ ئاماژەیە بیر ئیمریک ئۆبامیانگ لەم وەرزەدا لە ٢٣ یاریی بەشداری کردووە و ٢٤ گۆڵیشی کردووە.