ڕیاڵ مەدرید شوێنگرتنەوەی ڕۆناڵدۆی دیاری کردووە! پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
هەینی, 08 کانونی دووەم 2016 11:58

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی چاوی بڕیوەتە هاری کین هێرشبەری بە توانای یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی و دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا یانەیەکی بەهێز درووست بکەن.

بە پێی ڕۆژنامەی تیلیگرفی بەڕیتانی، پەیوەندی نێوان هەردوو یانەی تۆتنهام و ڕیاڵ مەدرید زۆر باشە، ئەمەش زۆر ئاسان دەبێت کە ئەو یاریزانە پەیوەندی بکات بە یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ.

ئەو ڕۆژنامەیە روونیشیکردەوە" یانەی ڕیاڵ مەدردی پێیان وایە کە وەرزی دهاتوو کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یانەکە بە جێ دەهێڵیت و روو دەکاتە یانەیەکی تر و ئیدارەی یانەکە دەیانەوێت هاری کین تەمەن ٢٢ ساڵ بهێننە یانەکەوە بۆ شوێنگرتنەوەی ڕۆناڵدۆ".

ئەو ڕۆژنامەیە دوپاتیشی کردەوە" یانەی تۆتنهام بە باشی دەزانێت کە هەرکاتێک ئەو هێرشبەرە بفرۆشن ئەوە بۆ دەرەوەی بەڕیتانیا دەیفرۆشن، چوونکە نایانەوێت بیفرۆشن بە رکابەرەکانیان".