نوێترين هەواڵ لەبارەی مانەوەو رۆيشتنی لويس ئينريکێ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
هەینی, 09 کانونی دووەم 2015 16:12

ادێت هەواڵەکان گەرمتر دەبن

لەبارەی مانەوەو رۆيشتنی لويس ئينريکێی ئيسپانی

و راهێنەری يانەی بەرشلۆنە بەهۆکاری خراپ بوونی پەيوەندييەکانی لەگەڵ ليۆنێل مێسی ئەستێرەی تيمەکەی.

پاش ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو بارگرژیی کەوتنە نێوان ئينريکێ و ليۆ مێسی،

بەوتەی راگەياندنەکان

کار گەيشتە ئەوەی ليۆ مێسی بەراهێنەرەکەی وتووە کەوا شايستەی ئەو پۆستە نييە کە پێی دراوە هۆکاری
هەموو ئەو بارگرژييانەش دەگەڕێتەوە بۆ دواکەوتنی مێسی

لە مەشق و راهێنانەکانی لە رۆژی يەکشممەی رابردوو

و دواتريش شکستيان لەهەمان رۆژدا بەرامبەر رياڵ سۆسيداد لە هەفتەی ١٧ی لاليگا.

بەڵام لە نوێترين هەواڵدا بەپشتبەستن بە چەند سەرچاوەيەکی خۆيان،
پێگەی گارديانی بەڕيتانی هەواڵی جێگرەوەی لويس ئينريکێ ـی بڵاوکردەوە،

ئەو پێگەيە ئاماژەی بەوەداوە کەوا مانوێل پێليگرينی راهێنەری مانچستەر

سيتی پاڵێوراوی يەکەمە بۆ وەرگرتنی پۆستەکەی ئيريکێ لەکاتی دستلەکارکێشانەوەی ئەو راهێنەردا.

بە وتەی هەمان پێگە، يارييەکەی بەرشلۆنە بەرامبەر ئەتلەتيکۆ مەدريد لە رۆژی يەکشەممەی داهاتوو

لە ميانی يارييەکی هەفتەی ١٨ی لاليگا،

يەکلاکەرەوە دەبێت بۆ ئەو راهێنەرە، واتە بە شکستهێنانی دوورنييە گرێبەستەکەی هەڵنەوەشێندرێتەوە و ماڵئاوایی لێبکرێت.