دەبیتە گۆڵكاری مێژوویی یانەی چێڵسی پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
سێ شەممە, 14 ئایار 2013 07:37

پیگەی سپۆرتس مۆل بڵاویكردەوە، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی چێڵسی لەندەنی فرانك لامپاردی بەڕەسمی بووە گۆڵكاری یانەی بلوز دوای ئەوەی توانی دوو گۆڵ بۆ یانەكەی تۆماربكات بەرامبەر یانەی ئەستۆن ڤێللا.

ئەو یاریزانە نێودەوڵەتییە لە سالی2001  لە یانەی وێستهامەوە بەبڕی 11 ملیۆن جونیەی ئیستەرلینی روویكردە یانەی چێڵسی،

لە ساڵی  بەو دوو گۆڵەی تۆماریكرد كۆی گۆڵەكانی لە یانەی چێڵسی گەیاندە 203 گۆڵ و توانی ژمارەكەی بۆبی تامبلینگ تێپەڕێنێت كە لە پێشتردا بە تۆماركردنی 202 گۆڵ گۆڵكاری مێژوویی یانەكە بوو، ئێستا ئەو ژمارەیە بەناوی لامپاردەوە تۆماركراوە، لامپاردی تەمەن  34ساڵ  كۆی گۆڵەكانی لەم وەرزەدا بۆ یانەی بلوز 17 گۆڵە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەكاندا.