ھیرناندز بێزارە پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
یەک شەممە, 28 نیسان 2013 01:57

لەلێدوانێكدا (خافیرھێرناندز) ( چیچاریتۆ ) ی مەكسیكی و ھێرشبەری یانەی مانجستر یونایتد ی ئینگلیزی ی  بەراشكاوی نیگەرانی خۆی پیشاندا و دەڵێت: من  یانەكەمم  خۆش دەوێت و ھەرگیز بیر لەوەناكەمەوە جێی بهێلم، بەلام خوازیارم وەك ھەریاریزانێكی تر زیاتر بواری یاریكردنم بۆ برەخسێت و ببمە یاریزانی سەرەكی.

بەڵام ئەو یاریزانە لەلایەن فرگسۆن ی راھێنەرەوە لەسەر كورسی یەدەك دادەنرێت و كەمتر بواری یاریكردنی بۆ دەرەخسێت .

لەگەل ئەوەشدا ھیرناندز تا ئیستا تەنها لە ٣ یاری یانەكەی لەم وەرزەدا وەك یاریزانی سەرەكی پشتی بەستراوە  و  سەرجەم تەنها  لە  ١٠ یاریدا بەشداری پێكراوە و توانیویتی ٤ گۆل تۆمار بكات ، بەلام توانیویەتی  كاریگەری لەسەر ئاستی یانەكەی ھەبێت ، بەلام فرگسۆن كەمتر بواری یاری كردنی بۆ دەرەخسێنێت

لەئیستادا ھەندێك سەرچاوە ئاماژە بەو ەدەكەن  زۆر نزیكە یانەی شەیتانە سورەكان چیچاریتۆ بەكار بھێنێت بۆ ئال وگۆركردن لەگەل رادامیل فالكاو ی كۆلۆمبیی و ھێرشبەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید ی ئیسپانی دا.