دەیەوێت لە میسی باشتر بێت پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
یەک شەممە, 28 نیسان 2013 01:54

هێرشبەری یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی "نیانگ" لێدوانێكیدا باس لە ئاستی خۆی دەكات و دەڵێت: كە دەمەوێت لە ئەستێرەكەی یانەی بەرشلۆنە "لیۆنێل میسی" باشتر بم لەئایندەدا و كار لەسەر ئەوە دەكەم كە بتوانم خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی بەدەستبهێن.

ئەو یاریزانە ئێستا لە یانەی ئەی سی میلانە باس لەو دەكات كە رەنگە لە داهاتوو بتوانێت وەكو ئەستێرەكانی تۆپی پێی بگاتە ئاستی باشترین نازناو و باشترین خەڵات بەدەست بهێنێت.  نیانگی لە پێشتردا باسی لەوەدەكرد كە ئارەزووی دەكرد تیری هێنری هاونیشتمانی تێپەڕێنێت، بەڵام لە ئێستادا ئارەزوو دەكات ببێتە باشترین یاریزانی جیهان و بالۆن دۆر بباتەوە.

هەر لەو وتانەیدا دەڵێت: " ، من دەمەوێت لە لیۆنێل میسی بەهێزتر بم، زۆر بەجدی كاردەكەم و دەشزانم كە رۆژێك دەبێت بگەمە ئەو ئامانجەم، هەست بە شانازییەكی زۆر  دەكەم كە كاراكتەری یانەیەكی وەك ئەی سی میلانم، چونكە میلان یانەیەكی گەورەیەو هەموو شتێكی بەدەستهێناوە، من ئێستا یاریزانێكی گەنجم و شەرەفێكی گەورەیە بۆم كە بەشێكم لەو یانەیە، بۆیە لە ئێستادا دەمەوێت متمانە لای هاندەران دروستبكە