کاسیاس بیزارە لە مۆرینیۆ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
چوار شەممە, 17 نیسان 2013 09:51

جۆز‌ێ مۆرینیۆى ڕاهێنەرى ڕیاڵ مەدرید بەردەوامە لەدژایەتى کردنی ئیکەر کاسیاسی گۆڵچی یانەکەیان و لە لێد وانێکیدا تەئکیدى کردەوە، کە یارییەکانی لە خولی یانە پاڵەوانەکاندا پیشت بە دیۆگۆ لۆپێز دەبەستێت نەک ئیکەر کاسیاس.
ووتیشى : پێشتر باسم لەوە کردووە کە دیۆگۆ لۆپێز ئاستى بەرزەو یاریەکى باشى بەرامبەر هەردوو یانەى بەرشەلۆنەو مانچستەر یونایتید ئەنجام داوە .
لەبەشێکى ترى قسەکانیدا مۆرینۆ مەدرید تەئکیدى لەسەر  ئەوەکردەوە لە خولی یانە پاڵەوانەکان وبەرامبەر یانەى بروسیا دۆرتمۆنت بەشێوەیەکى سەرەکى پشت  بەدیۆگۆ لۆ پێز دەبەستێت نەک کاسیاس.
دیگۆ لوپێز  لە16 یارى  یانەکەى بەژدارى کردووە کە لە11 یاریدا  سەرکەتووبووە و دوو یاری شکست و  و لەسێ یاریشدا یەکسان بووە.

پێشتر ڕۆژنامەکانى ئیسپانیا ئاشکرایانکردبوو، ئەگەر کاسیاس لەسەر کورسى یەدەگ بیمێنێتەوە ناچاردەبێت کەڕیزەکانى یانەى ڕیاڵ مەدرید جێ بهێڵێت لە وەرزی داهاتوودا.