تۆپهاوێژه‌كان به‌ كاتی‌ جێگه‌یان به‌ بلوز لێژ كرد
تۆپهاوێژه‌كان به‌ كاتی‌ جێگه‌یان به‌ بلوز لێژ كرد پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
دووشەممە, 15 نیسان 2013 10:47

ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ یانه‌ی‌ ئه‌رسناڵ توانی‌ یاری‌ هه‌فته‌ی‌ (32)ی‌ خولی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بباته‌وه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ هاته‌ پله‌ی‌ پێشه‌نگی‌ ریزبه‌ندی‌ خوله‌كه‌ و شوێنی‌ چێڵسی‌.
تۆپهاوێژه‌كان له‌ یاریگای‌ خۆیاندا گێمی‌ یه‌كه‌میان به‌رامبه‌ر نۆریچ سیتی‌ میوانیان به‌بێ‌ گۆڵ كۆتایی‌ پێهێنا، به‌ڵام له‌ گێمی‌ دوه‌مدا كه‌وتنه‌ خۆ و توانیان سێ جار تۆڕی‌ میوانه‌كه‌یان بهه‌ژێنن هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وانیش گۆڵێكیان تۆمار كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ هیچی‌ له‌ ئه‌نجامی‌ یاریه‌كه‌ نه‌گۆڕی‌.
به‌و ئه‌نجامه‌ش تۆپهاوێژه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ و به‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ (59) خاڵ پێگه‌كه‌یان به‌ بلوز چۆڵكرد كه‌ ئه‌میان (58) خاڵی‌ هه‌یه‌ و یاریه‌كه‌ی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی‌ به‌رامبه‌ر تۆتنهامی‌ پێنجه‌می‌ ریزبه‌ندی‌ خوله‌كه‌یه‌ و سبه‌ینێ‌ ئه‌نجامی‌ ده‌ده‌ن.
له‌یاریه‌كی‌ دیكه‌شدا لیڤه‌رپول له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگای‌ خۆی‌ به‌بێ‌ گۆڵ له‌گه‌ڵ‌ ریدینگ یه‌كسان بو، به‌و ئه‌نجامه‌ش له‌ پێگه‌كه‌ی‌ خۆی‌ و له‌ پله‌ی‌ حه‌وته‌مدا مایه‌وه‌.